خۆپیشاندانی به‌غدا گرژی تێكه‌وت
K24 - هه‌ولێر:
خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆ به‌غدا، كه له گۆڕه‌پانی ته‌حریری ناوه‌ڕاستی به‌غداوه ده‌ستیپێكرد، گرژی تێكه‌وت و ژماره‌یه‌كی زۆریش خۆپیشانده‌ر گه‌یشتنه نزیك ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24 و ئه‌و دیمه‌نانه‌ی راسته‌وخۆ له‌وێوه ده‌یانگوزێته‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كان له نزیك ده‌روازه‌ی ناوچه‌ی سه‌وز، گازی فرمێسك رژێنییان ئاراسته‌ی خۆپشیانده‌ران كردووه.
سۆران كامه‌ران، نێردراوی كوردستان 24 له به‌غدا رایگه‌یاند، هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌یانه‌وێت بڵاوه به خۆپیشانده‌ران بكه‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، ئاو و گازی فرمێسكرژێنیان به‌كارهێناوه.
خۆپیشاندان له پارێزگاكانی باشووری عێراق 13 رۆژه له‌سه‌ر یه‌ك به‌رده‌وامه، به‌هۆی گوللـه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانیش تا ئێستا 12 خۆپیشانده‌ر كوژراون و زیاتر له 250ی دیكه‌ش برینداربوون.
ده‌روازه‌ی ناوچه‌ی سه‌وز - هێزه ئه‌منییه‌كان گازی فرمێسكڕژێن به‌رووی خۆپیشانده‌ران ده‌ته‌قێنن
هێزه ئه‌منییه‌كان گازی فرمێسكڕژێن به‌رووی خۆپیشانده‌ران ده‌ته‌قێنن
ا. م