ئه‌ردوغان په‌نجه‌ی تووڕه‌یی له به‌رپرسانی حیزبه‌كه‌ی راده‌وه‌شێنێت
K24- هه‌ولێر:
رەجەب تەیب ئەردۆغان دووپاتیدەکاتەوە, بوونی ئۆپۆزسیۆن لە ناو پارتەکەیدا خیانەتە و چه‌ندین به‌ڕێوه‌به‌ریش له پۆسته‌كانیان لاده‌دات.
رۆژنامەی جمهووریەت بڵاویکردووەتەوە, رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك کۆماری تورکیا لە دوا کۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەرکردەکانی ئاک‌پارتی جەختیکردووەتەوە, ریفۆرمی جددی لە پێناو دەستنیشانکردنی هەڵەکان دەکات و, چەندین بەڕێوەبەریش لە پۆستەکانیان لادەدات.
ئەردۆغان دەڵێت: دۆزێکی گەورەیان هەیە و رێگە نادەن لە ناو پارتەکەیدا ئۆپۆزسیۆن هەبێت و ئەوان بێ به‌زەییانە مامەڵە لەگەڵ هەر کارێکی لەمشێوەیە دەکەن.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، كه كاندیدانی حیزبه‌كه‌ی ئه‌ردوغان "ئاكپارتی" له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا له 31 مانگی رابردوو، نه‌یانتوانی سه‌ركه‌وتن به‌رامبه‌ر به كاندیدانی جه‌هه‌په له هه‌ریه‌ك له گه‌وره شاره‌كانی ئه‌نقه‌ره و ئیسته‌نبوڵ به‌ده‌ست بهێنن، له‌كاتێكدا له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه تا ئێستا، بۆ یه‌كه‌م جاره ئاكپارتی شاره‌وانی ئه‌و دوو شاره له‌ده‌ست بدات.
H.B