كریستیانۆ نهێنی ئاماژه‌كردن بۆ ڕیشی ئاشكرا كرد
كریستیانۆ رۆناڵدۆ كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال نهێنی ئاماژه‌كردن بۆ ڕیشی ئاشكرا كرد كه له یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئیسپانیا دوای ئه‌وه‌ی گۆڵی یه‌كه‌می له ماتادۆره‌كان كرد به ده‌ستبردن بۆ چه‌ناگه‌ی میدیاكانی سه‌رقاڵ كرد.
به‌شێك له میدیاكانی ئه‌م ئاماژه‌كردنه‌ی كریستیانۆیان بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه پێیوایه ئه‌و باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێیه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای سه‌ركه‌وتنه‌كه‌یان له دژی مه‌غریب، نهێنی ئه‌و ئاماژه‌كردنه‌ی بۆ میدیاكان دركاند و به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو لێكدانه‌وه‌كان راستییه‌كه‌ی دركاند و گوتی: ئه‌مه ته‌نیا گاڵته‌كردنێك بوو په‌یوه‌ندی به من و ریكاردۆ كوارێزمای هاونیشتیمانم هه‌بوو.
كریستیانۆ له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: پێش یارییه‌كه من و كوارێزما له ساونا بووین، دواتر من سه‌رقاڵی ریشت تاشین بووم، ڕیشێكی كه‌مم له‌سه‌ر چه‌ناگه‌م هێشته‌وه، ئه‌وكات به‌ڵێنم به كواریزما دا ئه‌گه‌ر له دژی ئیسپانیا گۆڵ بكه‌م تا كۆتایی مۆندیال ئه‌و تۆزه رێشه‌م ناتاشم، سووپاس بۆ خوا به‌خت یاوه‌رم بوو، له جیاتی گۆڵێك 3 گۆڵم تۆمار كرد.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له 2 یاری مۆندیال 4 گۆڵی تۆمار كرد، هه‌ڵبه‌ت بووه یه‌كه‌مین یاریزانیش له مێژووی ئه‌ورووپا كه 85 گۆڵی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی تۆمار بكات.