به وێنه و ڤيديۆ.. ته‌قينه‌وه‌كه‌ى كه‌ركووك ببينه
K24 – هه‌ولێر:
په‌يامنێرى كوردستان 24 له شارى كه‌ركووك رايگه‌ياند، تيمه ئه‌منييه‌كان سه‌رقاڵى لێكۆڵينه‌وه‌ن له ته‌قينه‌وه‌كه‌ى ئه‌مشه‌وى شاره‌كه كه به هۆيه‌وه كه‌سێك گيانى له‌ده‌ستدا و 10 كه‌سى ديكه بريندار بوون.
له لێدوانێكى تايبه‌ت بۆ كوردستان 24 به‌رپرسێكى پۆليس له شوێنى رووداوه‌كه‌وه رايگه‌ياند، ته‌قينه‌وه‌كه له رێى ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراو روويداوه.
گوتيشى: ئه‌و ئۆتۆمبێله كاتێك مه‌فره‌زه‌كانى پۆليسى بينيوه شڵه‌ژاوه و خۆى كێشاوه به ئۆتۆمبێلێكدا و ته‌قيوه‌ته‌وه.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌يه، ئامانجه‌كه‌يان ناو قه‌ره‌باڵغى خه‌ڵك بووبێت و لێره به هۆى رووداوێكى هاتوچۆوه ته‌قيوه‌ته‌وه.
#BREAKING: Car bomb explodes in #Kirkuk, killing one https://t.co/oye0QXxTMC #TwitterKurds #Kurdistan pic.twitter.com/xaTs4IsfFm
— Baxtiyar Goran (@BaxtiyarGoran) ١٦ سبتمبر، ٢٠١٧