نێیمار بەهۆی پێکانەوە لە پاریس سانجێرمان دادەبڕێت
K24- هەولێر
پاریس سانجێرمان بەبێ نێیمار رووبەڕووی مۆنپیلیێ دەبێتەوە و نیمۆ بەهۆی پێکانەوە لە یانەکەی دادەبڕێت.
بەگوێرەی سەرچاوەکانی میدیا فڕەنسییەکان، نێیمار لە پێی راستی تووشی پێکان بووە و ناتوانێت لە یاریی سبەی شەممە بەرامبەر مۆنپیلیێ یاریی بکات.
بەگوێرەی سەرچاوەکانی میدیا فڕەنسییەکان پێکانەکەی نێیمار سەخت نییە و نیمۆ دەتوانێت رۆژی چوارشەممە لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بایرن میونشن یاریی بکات.
جگە لە نێیمار، ئانخێل دیماریاش ناتوانێت بەشداریی یارییەکەی پاریس سانجێرمان بکات، کە وابڕیارە سبەی شەممە کاتژمێر 06:00 ئێوارە هەردوو یانە لە گەڕی حەوتەمی لیگ وەندا رووبەڕوو ببنەوە.
نیمۆ لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی لەگەڵ تیاگۆ سێلڤا بڵاوکردووەتەوە، کە قاچی پێی بەستراوە و پیرۆزبایی رۆژی لەدایکبوونی لە سێلڤای هاونیشتیمانی کردووە، کە ئەمڕۆ رۆژی لەدایکبوونییەتی.