يه‌كێتى داوايه‌ك ئاراسته‌ى پارتى ده‌كات

كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى كۆتايى هات

K24 – سلێمانى:

له‌تيف عومه‌ر، گوته‌بێژى يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان رايگه‌ياند، داواكاريمان ئه‌وه‌يه‌، پارتى پابه‌ندى رێككه‌وتنى 5ى شوباتى رابردوو بێت.

كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ بێ به‌شداربوونى يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان ده‌ستيپێكرد و ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردايه‌تى ئه‌و حزبه‌ش كۆبوويه‌وه‌.

دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌، له‌تيف عومه‌ر، گوته‌بێژى يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان رايگه‌ياند، داواكاريمان ئه‌وه‌يه‌، پارتى پابه‌ندى رێككه‌وتنى 5ى شوباتى رابردوو بێت.

راشیگەیاند: "یەکێتی بەشداری کۆبوونەوەی پەرلەمان ناکات تا ئەو کاتەی رێککەوتنی سیاسی دەکرێت".

وتەبێژی یەکێتی ئاماژەی بەوەشدا، یەکێتی سوورە لەسەر ئەوەی کێشەکانی حکوومەتی هەرێم، بەغدا و کەرکووک بە یەک پاکێج بێت.