عادل عه‌بدولمه‌هدى: 36 هه‌زار كه‌س داواكارييان بۆ بوون به وه‌زير پێشكه‌شكردووه
K24 – هه‌ولێر:
نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى راسپێردراو بۆ پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدى، ئامارێكى له باره‌ى ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه بڵاوكرده‌وه، كه سيڤييان پێشكه‌شكردووه بۆ پۆسته وه‌زارييه‌كان.
له يه‌كه‌م رۆژى واده‌ى پێشكه‌شكردنى سيڤى بۆ وه‌رگرتنى پۆستى وه‌زارى له حكومه‌تى عێراقدا، 36 هه‌زار و شه‌ش كه‌س داواكاريان پێشكه‌ش كردووه.
ژماره‌ى ئه‌و پاڵێوراوانه‌ى كه داواكارييه‌كه‌يان به ته‌واوى ناردووه، گه‌يشتووه‌ته 9 هه‌زار و 317 كه‌س. له‌و ژماره‌يه‌ش رێژه‌ى سه‌ربه‌خۆكان له پێشكه‌شكاران گه‌يشتووه‌ته %97 و له‌و ژماره‌يه‌ش رێژه‌ى داواكارانى ژن گه‌يشتووه‌ته 15%.
ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، كه داواكارييه‌كان بۆ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان بووه و له هه‌موو پارێزگاكانى عێراقه‌وه ئاراسته كراوون. رێژه‌ى ئه‌وانه‌ى بڕوانامه‌ى باڵايان هه‌يه، گه‌يشتووه‌ته 23%.
سه‌باره‌ت به دابه‌شبوونى جوگرافى داواكارييه‌كانيش راگه‌ياندنى عادل عه‌بدولمه‌هدى ئاشكرايكردووه، كه له هه‌ولێر 185 كه‌س، له سلێمانى 156 كه‌س، له دهۆك 96 كه‌س، له هه‌ڵه‌بجه 11 كه‌س داواكارييان پێشكه‌ش كردووه. له شارى كه‌ركووكيش 417 داواكارى پێشكه‌شكراوه.