پێشمەرگە شكستی بە ھەوڵێكی دزەكردنی داعش ھێنا

"دوو چەكداری داعش خۆیان تەقاندەوە و چەند چەكدارێكیش كوژران"

K24 - ھەولێر

فەرماندەیی میحوەری رۆژئاوای دیجلە راگەیەندراوێك لەبارەی شەڕی شەوی رابردووی نێوان ھێزەكانی پێشمەرگە و چەكدارانی داعش بڵاودەكاتەوە و رایدەگەیەنێت، پێشمەرگە شكستی بە ھەوڵێكی دزەكردنی داعش ھێنا و دوو چەكداری داعش خۆیان تەقاندوەتەوە و چەند چەكدارێكی دیكەش كوژراون.

لە راگەیەندراوەكەدا ھاتووە: "شەوی 27 لەسەر 28ـی 8ـی 2017 ژمارەیەك تیرۆریستی داعش هەوڵی دزەكردن و نزیكبوونەوەیان لە سەنگەرەكانی پێشمەرگەدا لە گوندی خەرائج لە ناوچەی حەردان. بەڵام پێشمەرگە بە وریایی و چاوكراوەییەوە ڕووبەڕوویان بوونەوە و لە ئەنجامی شەڕی نێوان پێشمەرگە و تیرۆریستان دوو تیرۆریست خۆیان تەقاندەوە و چەند تیرۆریستی دیكەش كوژران و تیرۆریستەكانی تریش هەڵاتن و بە ئامانجەكەیان نەگەییشتن".

 

دەقی راگەیەندراوی فەرماندەیی میحوەری ڕۆژئاوای دیجله

 

شەوی 27 لەسەر 28ـی 8ـی 2017 ژمارەیەك تیرۆریستی داعش هەوڵی دزەكردن و نزیكبوونەوەیان لە سەنگەرەكانی پێشمەرگەدا لە گوندی خەرائج لە ناوچەی حەردان. بەڵام پێشمەرگە بە وریایی و چاوكراوەییەوە ڕووبەڕوویان بوونەوە و لە ئەنجامی شەڕی نێوان پێشمەرگە و تیرۆریستان دوو تیرۆریست خۆیان تەقاندەوە و چەند تیرۆریستی دیكەش كوژران و تیرۆریستەكانی تریش هەڵاتن و بە ئامانجەكەیان نەگەییشتن.

لێرەدا ڕایدەگەیێنین كە هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە ئیرادەیەكی پۆڵایینەوە بەرگری لە سنوور و سەنگەرەكانی كوردستان دەكات و ئەنجامی هەر هەموو هەوڵێكی تیرۆریستانیش شكست و نەمان دەبێت.

فەرماندەیی میحوەری ڕۆژئاوای دیجلە

28ـی 8ـی 2017