وێنە... هەشت هەزار ماسی بەهۆی ژەهراویبوونی کێڵگەیەک لە سەیدسادق مردار بوون
K24 - سەیدسادق
کێڵگەیەکی بەخێوکردنی ماسی لە گوندێکی سەیدسادق کە هەزاران ماسیی تێدا بووە، بەهۆی پاکنەکردنەوە و نەگۆڕینی ئاوەکەی ژەهراوی بووە و سەرجەم ماسییەکانی نێوی مرداربوون.
قایمقامییەتی قەزای سەیدسادق راگەیەندراوێکی لەبارەی مرداربوونی ماسییەکان بڵاوکردەوە و، رایگەیاند شەوی رابردوو (1-7-2020) دوای ئاگادارکردنەوەیان لە رووداوەکە، چوونەتە گوندی دۆلاش کە حەوزی ماسییەکانی لێیە و دەستیان بە پشکنین کردووە.
پاش پشکنین و لێکۆڵینه‌وه له‌لایه‌ن لیژنه و پزیشکی هۆبه‌ی ڤێته‌رنه‌ری سیدسادق، بەپێی راگەیەندراوەکە "ده‌رکه‌وت به‌هۆی پیسبوون و ژه‌هراویبوونی ئاوه‌که ماسییەکان مرداربوون، چونکە رێژەی مادده‌ی ئامۆنیا به‌رز بووه‌ته‌وه و بووه‌تە هۆکاری لەناوچوونی ماسییه‌کان".
ماددەی ئامۆنیا، له ئه‌نجامی دروستبوونی قه‌وزه، نه‌مانی ئۆکسجین، پیسبوونی زۆر و نه‌گۆڕینی ئاوی نێو حه‌وزه‌کان دروست ده‌بێت و، دەبێتە هۆی ژەهراویبوون.
هـ.ر.