ماكرۆن په‌یوه‌ندی به بارزانی و عه‌بادی ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا و له وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندیم به هه‌ولێر و به‌غداوه كردووه و له چه‌ند كاتژمێری داهاتووشدا په‌یوه‌ندی به سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادییه‌وه ده‌كه‌م.
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، پێویسته هه‌ردوولا به‌زووترین كات په‌یوه‌ندی بكه‌ن به نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات كۆتایی به‌م شه‌ڕه بهێنن.
ماكرۆن داواشی له سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كات، ده‌ست به گفتوگۆ بكه‌ن و به گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
کۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی ئیمانیۆل ماكرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، لەمیانی کۆتاییھاتنی کۆبوونەوەی 28 سەرکردەی ئەوروپایه له دووه‌م رۆژی كۆنفرانسه‌كه، كه لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌م هه‌واڵه نوێده‌كرێته‌وه..