سه‌رۆك بارزانی گه‌یشته ناو ئاپۆڕای سه‌ربه‌خۆییخوازانی هه‌ولێر
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، گه‌یشته ناو یاریگای نێوده‌وڵه‌تی شه‌هید فڕه‌نسۆ هه‌ریری و به‌شداری له ئاهه‌نگی سه‌دان هه‌زار كه‌سی هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان ده‌كات.
بڕیاره پاش كه‌مێكی دیكه، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، وتارێكی گرنگ له باره‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان پێشكه‌ش بكات.
ئاهه‌نگه‌كه به به‌شداری نزیكه‌ی سه‌د هه‌زار كه‌س ده‌ستیپێكرد و هه‌ریه‌ك له پیته‌ر گالبرێت، باڵیۆزی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له كۆسۆڤۆ، بیرنارد كوشنه‌ر، وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، زه‌لمای خه‌لیلزاد، باڵیۆزی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، كۆسره‌ت ره‌سووڵ و سه‌ڵاحه‌ددین محه‌مه‌د به‌ئه‌هاددین له كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه ئاماده‌ن.
وتاره‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دواین وتاره له كه‌رنه‌ڤاڵه جه‌ماوه‌رییه‌كاندا پێشكه‌شی ده‌كات، له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا، به‌رده‌وام سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ئه‌نجامداوه‌و له شاره‌كانی، زاخۆ و دهۆك و ئامێدی و سۆران و سلێمانی به‌شداریی كه‌رنه‌ڤاڵ و ئاهه‌نگی سه‌دان هه‌زار كه‌سی كردووه، كه بۆ پاڵپشتیكردن له ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به ده‌نگی به‌رز و به به‌ڵێ پێشوازییان لێده‌كرد.
ئه‌مڕۆ بارزانی له دوایین كه‌رنه‌ڤاڵی گه‌وره‌ی سه‌ربه‌خۆیی له پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و له دوایین رۆژی بانگه‌شه‌دا وتار پێشكه‌ش ده‌كات و وتاره‌كه‌ی پاش رۆژێكه له بڕیاری به‌رده‌وامی كورد بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم كه ئێواره‌ی رۆژی پێنج شه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم بڕیاریدا رانه‌گیرێت و له 25/9/2017 ئه‌نجام بدرێت.
هه‌روه‌ها هاوكاتی چربوونه‌وه‌ی هه‌وڵ و داواكاریی وڵاتانی ناوچه‌كه و عێراق و كۆمه‌ڵگای نیوده‌وڵه‌تییه بۆ ئه‌نجامنه‌دانی ریفراندۆم و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت جگه له‌و سه‌دان هه‌زار كه‌سه‌ی ئاماده‌ی كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه ده‌بن، ملیۆنان كه‌س له شاشه‌كانی ته‌له‌ڤیزیۆنه‌وه گوێ له وتاره‌كه‌ی بارزانی بگرن و له نێوه‌نده هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیشدا به بایه‌خه‌وه گوێ بۆ قسه‌كانی بگیرێت.
له وتاره‌كانی پێشوودا هه‌میشه ئه‌و سته‌م و نه‌هامه‌تی و كێشانه‌ی خستووه‌ته روو كه گه‌لی كوردستانیان گه‌یانده ئه‌و رۆژه‌ی بڕیاری ریفراندۆم و دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن و له‌گه‌ڵ عێراق ببنه دوو دراوسێ باش و كورد نابێته سه‌رچاوه‌ی كێشه بۆ دراوسێكانی".
به‌رده‌وامیش گوتوویه‌تی: ریفراندۆم بڕیاری گه‌لی كوردستانه و مافێكی سرووشتی و یاسایی و ره‌وایه و له‌و رێگه‌یه‌وه داهاتووی خۆیان دیاری ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین جار ته‌ئكیدیكردووه‌ته‌وه كه به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه پاش ریفراندۆم له‌گه‌ڵ به‌غدا گفتوگۆ ده‌كه‌ین و تا به‌دیلێكی له ریفراندۆم باشتریش نه‌بێت، ریفراندۆم دواناخرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریانه‌یشی تا ئێستا خراونه‌ته روو ناتوانن كورد رازی بكه‌ن، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ جاریكی دیكه داوا له خه‌ڵكی كوردستان بكات، رۆژی 25/9/2017 بچنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و چاره‌نووسی خۆیان به "به‌ڵێ" دیاری بكه‌ن.