مه‌لا به‌ختیار: نابینه هه‌ڕه‌شه بۆ توركیا
K24 - هه‌ولێر:
مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، پاش ئه‌وه‌ی له بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان له شاری سلێمانی ده‌نگیدا، قسه‌ی بۆ رۆژنامه‌نووسان كرد و ئه‌م ریفراندۆمه‌ی به مافی ره‌وای كورد ناوبرد".
مه‌لا به‌ختیار له وه‌ڵامی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا كه ئه‌مرۆ رایانگه‌یاندبوو: "ئه‌گه‌ر ئه‌م ریفراندۆمه ببێته هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی بۆ توركیا رووبه‌ڕووی ده‌وه‌ستینه‌وه" گووتی: "ئیمه‌ش ئه‌و قسه‌یه‌مان پێباشه و نه‌ك نابینه هه‌ڕه‌شه به‌ڵكو له سه‌رده‌می حوكمی فیدراڵی هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو روویه‌كه‌وه باشتر ده‌توانین پێكه‌وه كار بكه‌ین".
هه‌روه‌ها گووتی: "ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان نابێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر هیچ ده‌وڵه‌تێكی دراوسێ و ئه‌وه‌ی ده‌بێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ریان، نه‌بوونی ئازادی و دیموكراسییه له وڵاته‌كانیاندا".