له‌ هه‌رێمى كوردستان داواى جێبه‌جێكردنی یاسای خانه‌نشینی عێراقی ده‌كرێت

خانەنشینی پەرلەمانتار و پلەباڵاکان لە هەرێمی کوردستان جێگەی ناڕەزایەتی هاووڵاتیانە
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

خانەنشینی پەرلەمانتار و پلەباڵاکان لە هەرێمی کوردستان جێگەی ناڕەزایەتی هاووڵاتیانە، پێيان وایە بووەتە بارگرانێک بەسەر خەرجی حکوومەتەوە.

لە ناو پەرلەمانتارانیش بۆچوونی جیاواز هەیە بە تایبەت ئەو پەرلەمانتارانەی تەمەنیان نەگەیشتووەتە 50 ساڵ.

پرۆژە یاسای چاکسازی لە خولی هەشتەم نەتوانرا پەسەند بکرێت، لەم خولە پارتی دەیخاتە پێشينه‌ى کارەکانی و دەیەوێت پرۆژەکە پەسەند بکرێت.

لە ناوهاووڵاتيان زیاتر قسە و باس لەسەر خانەنشینی پەرلەمانتارانە لە ناو پەرلەمانیش چەندین راوێژکار هەن مووچەکانیان نزیکە لە پەرلەمانتار جگە لەمەش وەزیر و بەڕێوبەرە گشتی و راوێژکارەکانی حکوومەت کەمتر قسەیان لەسەر دەکرێـت.

هەر خولێکی پەرلەمان 111 ئەندامی هەیە زۆر جار پەرلەمانتار هەیە دوو ساڵ کاری پەرلەمانتاری دەکات دواتر دەست لە کار دەکێشێتەوە و خانەنشین دەکرێت بە پلەی پەرلەمانتاری.

فراکسیۆنەکان لە هەوڵی ئەوەدان یاسايه‌ک پەسەند بکەن وەک خۆیان دەڵێن نە شیش بسوتێ نە کەباب.