داعش پێنج هاووڵاتیی دیكه‌ی رفاند
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددینی ناوه‌ڕاستی عێراق رایگه‌یاند، چه‌كدارانی رێكخراوی داعش پێنج هاووڵاتییان له ناوچه‌ی به‌عاجی رۆژئاوای پارێزگای نه‌ینه‌وا رفاند.
میدیا عێراقییه‌كان بڵاوییانكردووه‌ته‌وه، ئه‌و رێكخراوه چه‌ند جارێكه كرده‌وه‌ی هاوشێوه دووباره ده‌كاته‌وه و جموجۆڵه‌كانی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادییان كردووه.
وێبسایتی كه‌ناڵی دیجله‌ی عێراقی ئاماژه به‌وه ده‌كات، چه‌كدارانی داعش له گوندی "جه‌هاف"ی گرده‌كانی به‌عاج دوو هاووڵاتی و له گوندی "عین سه‌دید"یش نزیك ناوچه‌كه‌ش، 3 شوانی وشتریان رفاندووه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانیش، كه وێبسایته‌كه پشتی پێ به‌ستووه، جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه، رێكخراوی داعش له رێگه‌ی په‌یوه‌ندیكردنییان به كه‌سوكاری رفێندراوانه‌وه، به‌رپرسیارێتی خۆیان له كرده‌وه‌كه راگه‌یاندووه, له ئێستاشدا چاره‌نووسی رفێندراوان نادیاره.
له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه دووه‌م حاڵه‌تی رفاندنی هاووڵاتییانه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه له‌و ناوچانه ئه‌نجام ده‌درێت، پێشتریش 30 هاووڵاتی سه‌ر به‌هۆزی شه‌ممه‌ری پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددینی رفاند، له‌و ژماره‌یه‌ش 7 كه‌سیان گوللـه‌باران كرد.
ا. م