سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگەیێندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان: خۆتان لە تەقەكردن و كردەوەی ناشارستانی و ئیستیفزازی و نایاسایی بپارێزن

K24  - هه‌ولێر:

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوا له‌ هه‌موو هاووڵاتیانی كوردستان ده‌كات، لەكاتی دەربڕینی سۆز و شادیی خۆیان پابەندی فەرهەنگ و بەها بەرزەكانی گەلەكەمان بن.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا داوا له‌ هاووڵاتیان كراوه‌ كه‌ " خۆیان لە هەر جۆرە تەقەكردن و كردەوەی ناشارستانی و ئیستیفزازی و نایاسایی بپارێزن و ڕەچاوی ئارامیی شارەكان و ئاسوودەیی خەڵك بكەن". 

ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌...

ڕاگەیێندراوێك لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان

دوای بەڕێوەچوونی پڕۆسەی دەنگدانی ڕیفراندۆم داوا لە هەموو هاووڵاتیانی كوردستان دەكەین لەكاتی دەربڕینی سۆز و شادیی خۆیان پابەندی فەرهەنگ و بەها بەرزەكانی گەلەكەمان بن. خۆیان لە هەر جۆرە تەقەكردن و كردەوەی ناشارستانی و ئیستیفزازی و نایاسایی بپارێزن و ڕەچاوی ئارامیی شارەكان و ئاسوودەیی خەڵك بكەن.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان

25ـی 9ـی 2017