ئێران ههڕهشهى دهستپێكردنهوهى پرۆگرامى ناووكى دهكات
K24 – ههولێر:
سكرتێری ئەنجوومەنی دیاریكردنی بەرژەوەندیيە باڵاكانی كۆمارى ئيسلامى ئێران، موحسین رەزایی رايگهياند، ئەگەر سیاسەتەكانی رێبەری باڵای ئێران، عهلى خامهنهئى لەبەرچاو گیرابان؛ وڵات رووبەڕووی ئەو كێشە گەورە ئابووریانە نەدەبوويهوه.
گوتيشى: عەلی خامهنەئی رێبەری ئێران پلانی سیاسی 20 ساڵەی بۆ وڵات داڕشتووە، ئەگەر ئەو سیاسەتانەی وەك خۆی بە كردار جێبەجێ كرابان ئێستا خەڵكی ئێران رووبەڕووی ئەو ھەموو گرفتە ئابووریيە نەدەبوونەوە.
لهو چوارچێوهيهدا، وەزیری دەرەوەی ئێران جارێكیدیكە پێداگری كردەوە، كە گەمارۆكان كاریگەری لەسەر گۆڕینی سیاسەتی كۆماری ئیسلامی ئێران نابێت.
بەپێی میدیا ئێرانیيەكان، محەممەد جەواد زەریف بە ھاوتا بەریتانیيەكەی راگهياندووه، سەپاندنی گەمارۆكان ئێران ناگەڕێنێتەوە بۆ سەر مێزی دانوستان.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو گەمارۆیانە كاریگەری لەسەر خەڵكی ئێران دەبێت، بەڵام ناتوانێت سیاسەتی كۆماری ئیسلامی ئێران بگۆڕێت و ئێرانیش لەدوای سەپاندنی ئەو گەمارۆیانە جارێكی دیكە ناگەڕێتەوە بۆسەر مێزی دانوستان.
سهبارهت به هێزى سهربازى ئێرانيش، وەزیری بەرگری ئێران دۆخی ھێزە چەكدارەكانیان بە باشتر لە پێش سەپاندنی گەمارۆكان وهسفكرد.
ئەمیر حاتەمی، وهزيرى بهرگرى ئێران لە مەراسمێكی سەربازیدا رایگەیاند، ئەركی ھێزە چەكدارەكانی ئێران لە جاران قورسترە و دەبێت زياتر پارێزگاری لە سنوورەكان لە بەرامبەر نەیاران وگروپە تیرۆریستیەكان بكەن.
له لايهكى ديكهوه ئێران ههڕهشهى دهستپێكردنهوهى پرۆگرامى ناووكى كرد و رايگهياند، دهگهڕێينهوه بۆ قۆناغى پێش رێككهوتنى ناووكى.
سكرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، عهلى شهمخانى له ميانى كۆبوونەوەی لەگەڵ جێرمی ھان، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە تاران ھۆشداری دایە ئەورووپا بە پابەندبوونیان بە بەڵێنەكانیان و گوتیشی: لە ئەگەری جێبەجێنەكردنی مەرجەكانیان، ئامادەكاری تەواویان ھەیە بۆ گەڕانەوە بۆ قۆناغی پێش رێككەوتنەكان.
دواى سهردانى وهزيرى دهرهوهى بهريتانياش بۆ تاران، برایان ھۆك، نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری ئێران ھۆشداری دایە وڵاتانی ئەورووپا لە بەردەوامی پەیوەندییە بازرگانییەكانیان لەگەڵ ئێران و رایگەیاند، ھەر وڵاتێك ھاوكاریی ئێران بكات لە ناو خاكی وڵاتەكەی خۆیدا پشتيوانى لە تیرۆریزم كردووە.
ھوك گوتيشى: ئەمریكا بە وردی چاودێری پابەندبوونی وڵاتان بە گەمارۆكانی سەر ئێران دەكات و ھەر وڵاتێكیش یاسای گەمارۆكان پێشل بكات لەلایەن ئەمریكاوە سزا دەدرێت.
نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری ئێران ئهوهشى گوت: ئامانج لە گەمارۆكانی سەر ئێران، وشك كردنی سەرچاوە داراییەكانی ئەو وڵاتەيه بۆ پشتيوانيكردنی تیرۆریزم.
ئهمه له كاتێكدايه، وەزیرانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا بۆ یارمەتیدانی ئێران لەبەرامبەر گەمارۆكانی ئەمریكا بەھیچ ئەنجامێك نەگەیشتوون.
سهرهڕاى ههڵوێستى توندى ئهمهريكا و هاوپهيمانهكانى له دژى ئێران، عێراق وهك يهكهم وڵاتى دراوسێى ئێران رايگهياندووه، هاوكارى ئێران دهكهن.
لهو بارهيهوه، وتەبێژی سەرۆك كۆماری عێراق سهبارهت بە سەپاندنی گەمارۆكانی ئەمریكا بەسەر تاراندا رايگهياند، ئەو گەمارۆیانەی دژ بە ئێران سەپێندراون بەشێكن لە گرژیيەكانی ناوچەكە و پێويستە خەڵكی ئاسایی نەخاتە ژێر كاریگهریيەوە.
لوقمان فەیلی بە سايتى ئەلفوراتی راگەیاندووە، عێراق ھاوكار دەبێت لە كەمكردنەوەی ئەو گرژیانە.
ئهم ههڵوێستهى عێراق له كاتێكدايه، ئهمهريكا عێراقی لە یەكێك لە بەندەكانی سزای خۆی دوورخستووەتەوە، ئەویش كڕینی گازی سروشتییە لە ئێران بەمەبەستی كارپێكردنی وێستگە كارەباییەكانی.
به گوێرهى زانيارييه ميدياييهكان عێراق و ئەمریكا دەستیان بە گفتووگۆكان كردووە لەسەر ئەو بابەتە و ئێستا واشنتن رێگەی بە عێراق داوە بۆئەوەی گازی سروشتی لە ئێران بكڕێت، بەوەش تا چەندین مانگی دیكە عێراق دەتوانێت رووبەڕووی ھەر قەیرانێك ببێتەوە، كە دێتە پێشی لە بەرھەمھێنانی كارەبادا.