واشنتن: تره‌مپ پوتنى له ستراتيژى ئه‌مه‌ريكا بۆ سووريا ئاگادار كردووه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا، رايگه‌ياند، دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا به راشكاوى به سه‌رۆكى رووسيا، ڤلاديمێر پوتنى وتووه، هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له سووريا ده‌مێننه‌وه تا ئه‌و كاته‌ى داعش به ته‌واوى له‌ناو ده‌چێت.
دێڤيد ساترفێڵد، راسپێردراوى ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستن رايگه‌ياند، "ئێمه له سووريا ده‌مێنينه‌وه تا ئه‌و كاته‌ى سه‌ركه‌وتنى يه‌كجاره‌كى به‌سه‌ر داعشدا به‌ديدێت".
گوتيشى: "ئه‌و په‌يامه به روونى له لايه‌ن سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، دۆناڵد تره‌مپه‌وه به سه‌رۆكى رووسيا، ڤلاديمێر پوتن راگه‌يه‌ندراوه".
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، برێت ماكگۆڕك، نوێنه‌رى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا له هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش رايگه‌ياند، "ئه‌مه‌ريكا له سووريا ده‌مێنێته‌وه تا به‌ديهاتنى سه‌ركه‌وتنى يه‌كجاره‌كى به‌سه‌ر داعشدا".
گوتيشى: "هێزه ئه‌مه‌ريكاييه‌كان له ئێستادا ئاماده‌كارى ده‌كه‌ن بۆ ده‌ستپێكردنى قۆناغى كۆتايى پرۆسه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش به مه‌به‌ستى له‌ناوبردنى يه‌كجاره‌كى له سووريا".
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر