"بەغدا خۆی لە بەرپرسیاریەتی دەدزێتەوە"

هەولێر نیازپاکی خۆی بەرامبەر بە‌غدا نیشانداوە
kurdistan24.net

K24 - واشنتن

چاودێرانی سياسی ئەمريکی پێیانوایە، کە هەرچەندە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەردەم نیازپاکیی خۆی بەرامبەر بە بەغدا دەربڕیووە، بەڵام حکومەتی عێراق بەردەوامە لە پشتگوێ خستن و خۆدزينەوەی لە بەرپرسيارێتی بەرامبەر ماف و خواستە دەستوريیەکانی هەرێمی کوردستان، ئەمەش مایەی نیگەرانییە بۆ ئەمریکا.

ئەمريکا ئاراميی و پێکەوەژيانی پێکهاتەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان بەغدا وهەولێر، ھەروەھا نەهێشتنی يەکجارەکی تيرۆر بە ئەولەويەتەکانی سياسەتی خۆی دادەنێت لە عيراقدا، بەڵام بەهۆی خۆدزينەوە و مامەڵە خراپەکانی حکومەتی عيراق  بەرامبەر مافە دەستوریيەکانی هەرێمی کوردستان، واشنتن بەپێچەوانەی ئەوەی بەغدا چاوەڕێی دەکرد، هێندە بايەخی نەنواندووە لە بەشداريکردنی کۆمپانیاو رێکخراوە ئەمريکيیەکان  لە کۆنگرەی ئاوەدانکردنەوەی عێراق کە لە رۆژی دووشەممەوە  لە کوەيت دەستی بە کارەکانی کردووە.

ئەندرۆ بۆوين، شرۆڤەکار و پسپۆری بواری وزە لە وڵاتانی کەنداو و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە كوردستان24 گوت: "ئەوەی ئەمريکا ئێستا دەيکات ئاشکراکردنی نيگەرانی خۆيەتی و سياسەتی خۆی بۆ بەغدا روون دەکاتەوە، ئێمە تێدەگەين هەڵبژاردن لە عێراق نزيك بووەتەوە و کاريگەريشی هەيە لەسەر سياسەتی ئێستای بەغدا، رەنگە دەرئەنجامەکانيش بە خواستی ئێمە نەبن، بەڵام ئێمە سوورين لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان".

ھەر سەبارەت بە كێشەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا، ساشا تۆپيرێچ، ديپلۆماتکارو داکۆکيکارلە مافەکانی مرۆڤ گوتی: "بەغدا بەردەوام خواست و مافە دەستووریيەکانی کوردی پشتگوێ خستووە و هەر ئەمەش وایکرد ،کورد پەنا ببەنە بەر بژاردەی ريفراندۆم و تەنانەت جيابوونەوەش، دەبێ ئێستا بەغدا ئەم کێشانە چارەسەر بکات، ئێمە لە نزيکەوە ئاگامان لە راستيیەکانە و چاودێريشمان بەردەوامە، هەرێمی کوردستان تەواو نيازپاکی بەکردار نواندووە و با چيتر بەغدا خۆی لە بەرپرسيارێتی نەدزێتەوە".