عه‌بادی ته‌نها بارزانی به خاوه‌ن بڕیار ده‌زانێت
K24 - هه‌ولێر:
لایه‌نه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان، پێشوازییان له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، كاتێك راڤه‌كردنه‌كه‌ی دادگای فیدراڵی عێراقی بۆ مادده‌ی یه‌كی ده‌ستوور قه‌بووڵكرد، هه‌ر چه‌نده پێده‌چێت پاش ئه‌وه به‌شێك له گرێ كوێره‌كان كرابنه‌وه. به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له حكومه‌تی عێراقی ده‌ڵێت: "عه‌بادی چاوی له‌وه‌یه هه‌ڵوێستی مه‌سعوود بارزانی بزانێت".
سه‌رچاوه‌كه كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت به رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی گوتووه: "مه‌سعوود بارزانی به‌رده‌وام كاریگه‌ره‌و ده‌توانێت جووڵه به كارته‌كانی یارییه‌كه بكات، بۆیه عه‌بادی هێشتا چاوی له ده‌می بارزانییه و ده‌خوازێت له‌وه‌وه هه‌ڵوێستی روون و راشكاو ببیستێت".
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق باش ده‌زانێت، مه‌سعوود بارزانی یاریكه‌رێكی سه‌ره‌كییه له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌ر له‌ناو ده‌سه‌ڵاتدا بێت یان له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، جێهێشتنی پۆسته‌كه‌یشی هیچ له كاریگه‌ریی ئه‌و به‌سه‌ر بریاره‌كانی كورد له‌سه‌ر زه‌وی ناگۆڕێت".
ئه‌مه له كاتێكدایه، مه‌سعوود بارزانی له یه‌كێك له دیداره میدیاییه‌كانیدا له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا، به ئاشكرا گووتی: "له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم په‌شیمان نیم".
له به‌رمبه‌ردا حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له دواین كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیدا گووتی: "هه‌ر چه‌نده سه‌برمان له ده‌ستنه‌داوه، به‌ڵام تا كۆتاییش ناوه‌ستین و رێوشوێنی پێویست ده‌گرینه‌به‌ر و ئاماده‌ین به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكاریی بكه‌ین".
كامیل زه‌یدی، په‌رله‌مانتاری ده‌وڵه‌تی یاسا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ده‌ڵێت: "قه‌بووڵكردنی راڤه‌كردنه‌كه‌ی دادگای فیدراڵی "هه‌نگاوێكی باشه" كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵیگرتووه، به‌ڵام پێموایه، پێویسته هه‌ڵوێستی كورد زیاتر روونبێته‌وه، ئه‌گه‌ر كورد ده‌یه‌وێت له‌ژێر چه‌تری ده‌ستوور بگاته لێكتێگه‌یشتنێكی روون له‌گه‌ڵ به‌غدا، پێویسته ئه‌نجامی ریفراندۆم هه‌ڵوه‌شێننه‌وه‌و به‌ته‌واوی پابه‌ندی ده‌ستووربن".
زه‌یدی كه یه‌كێكه له ئه‌ندامانی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی شیعه‌كان بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان دیاریكردووه، ده‌ڵێت: "دانووستانی نهێنی هه‌یه، له مانگی ئه‌یلوولی رابردووه‌وه، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، لیژنه‌یه‌كی نهێنی به سه‌رۆكایه‌تی كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی پله باڵا بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ كورد پێكهێناوه‌و دانووستانه‌كان قۆناغی باشیان بڕیوه، قه‌بووڵكردنی راڤه‌كردنه‌كه‌ی دادگای فیدراڵی عێراقیش له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، یه‌كێكه له به‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌و لیژنه‌یه".