كۆميسيۆن قه‌واره‌كه‌ى به‌رهه‌م ساڵحى په‌سند كرد
K24 – هه‌ولێر:
به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح جێگرى دووه‌مى سكرتێرى گشتيى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان قه‌واره‌يه‌كى نوێى سياسى له كۆميسيۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن تۆمار كرد و ئه‌و قه‌واره‌يه په‌سند كرا.
له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر، به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، لۆگۆى قه‌واره سياسييه نوێيه‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسيويه‌تى: كۆميسيۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان تۆمارى (هاوپه‌يمانى بۆ ديموكراسى و دادپه‌روه‌رى) په‌سند كرد، به هيواى به‌ديهێنانى حوكمڕانى باش و دادپه‌روه‌ر بۆ خزمه‌تى هاووڵاتيان.
بڕياره رۆژى 1ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2017 پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتيى و سه‌رۆكايه‌تى له هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.
كۆميسيۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان رۆژى 14ى ئه‌م مانگه وه‌ڵامى نووسراوى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى دايه‌وه و ئاماده‌يى خۆى بۆ به‌ڕێوه‌بردنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن له يه‌كى نۆڤه‌مبه‌ر ده‌ربڕى.
تا ئێستا له كۆميسيۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان 22 قه‌واره و ليستى سياسى ناويان تۆمار كردووه.
به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح تا ئێستا به شێوه‌ى ره‌سمى ده‌ستبه‌ردارى يه‌كێتى نه‌بووه و ته‌نيا چه‌ند جارێك له رێى لێدوانه رۆژنامه‌نووسييه‌كانه‌وه رايگه‌ياندووه، كه وازى له يه‌كێتى هێناوه.
به‌رهه‌م ساڵح ماوه‌ى دوو ساڵ سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بووه (2009 – 2011 )و له به‌غداش ماوه‌ى كابينه حكومه‌تى كاتى عێراق له 2004 جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران بووه و ماوه‌يه‌كيش وه‌زيرى پلاندانانى عێراق بووه و دواتر له 2006 جارێكى ديكه بووه‌ته‌وه جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران.
به‌رهه‌م ساڵح تا ئێستا به هيچ وته و لێدوانێك گوزارشتى له راى تايبه‌تى و هه‌ڵوێستى سياسى خۆى سه‌باره‌ت به ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان نه‌كردووه.
بێده‌نگى به‌رهه‌م ساڵح له كاتێكدايه كه ناوبراو خاوه‌نى په‌يوه‌ندييه‌كى ديپلۆماسى فراوانه و له ناوخۆى حزبه‌كه‌شيدا ئه‌و كه‌سانه‌ى وابه‌سته‌ن پێيه‌وه چاوه‌ڕوانى هه‌ڵوێست و لێدوانى ده‌كه‌ن له باره‌ى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان و پرۆسه‌ى ريفراندۆمه‌وه.
وه‌ك چاودێرانى ره‌وشى هه‌رێمى كوردستان ئاماژه‌ى بۆ ده‌كه‌ن، به‌شدارى نه‌كردنى سێ په‌رله‌مانتارى يه‌كێتى له كۆى شه‌ش په‌رله‌مانتار، له دانيشتنى رۆژى هه‌ينى رابردوو، كه سه‌ر به باڵى به‌رهه‌م ساڵحن ئاماژه‌يه‌كى روونه كه ئه‌و، له‌گه‌ڵ ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان نييه.
له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان ژماره‌يه‌ك له په‌يج و ئه‌كاونتى ئه‌ندامان و لايه‌نگرانى يه‌كێتى ره‌خنه‌ى ئه‌وه له به‌رهه‌م ساڵح ده‌گرن، كه ده‌يه‌وێت سلێمانى بكاته چه‌قى ململانێى ليسته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ليسته‌كانى ديكه و جارێكى ديكه جه‌ماوه‌رى يه‌كێتى له‌ت له‌ت و دابه‌ش بكات. كه به‌و هۆيه‌وه يه‌كێتى له ميانى سێ هه‌ڵبژاردندا كۆى كورسييه‌كانى په‌رله‌مانى له 50 كورسييه‌وه كه‌م بووه‌وه بۆ 18 كورسى و له دواين دانيشتنى په‌رله‌مانيشدا ته‌نيا 12 په‌رله‌مانتارى يه‌كێتى ئاماده‌بوون.
به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، له دايكبووى 1960ى شارى سلێمانييه و به گوێره‌ى ئه‌ده‌بياتى يه‌كێتى له دواى دامه‌زراندنى ئه‌و حزبه‌وه په‌يوه‌ندى به ريزه‌كانييه‌وه كردووه و نوێنه‌رى يه‌كه‌م كابينه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم بووه له ئه‌مريكا و له دواى گه‌ڕانه‌وه‌شى بۆ كوردستان له 2001 له لايه‌ن جه‌لال تاڵه‌بانى سكرتێرى گشتيى يه‌كێتييه‌وه كرايه سه‌رۆكى كابينه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم له سلێمانى.