كه‌نه‌دا داوای لێبووردن له سعوودیه ناكات
K24 - هه‌ولێر:
جاستن ترۆدۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌دا ره‌تیده‌كاته‌وه داوای لێبووردن له سعوودیه بكات و ده‌ڵێت: "ده‌بێت سعوودیه رێز له مافه‌كانی مرۆڤ بگریت".
نه‌ك ئه‌وه‌نده به‌ڵكو ته‌ئكیدیكردووه‌ته‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بن له فشارخستنه‌سه‌ر ریاز له‌باره‌ی ئازادییه مه‌ده‌نیه‌كانه‌وه. ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه كێشه‌یه‌كی دیپلۆماسی گه‌وره كه‌وتووه‌ته په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ر دوو وڵاته‌كه‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ڕه‌نسی، ترۆدۆ له یه‌كه‌م لێدوانی په‌یوه‌ست به‌و ناكۆكیانه‌وه گوتوویه‌تی: "كه‌نه‌دییه‌كان چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه‌یان له حكوومه‌ته‌كه‌یان هه‌یه به ئیراده و روونی و ئه‌ده‌به‌وه داكۆكی له مافه‌كانی مرۆڤ بكات له وڵاته‌كه و ته‌واوی جیهاندا و ئێمه‌ش هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و كاره به‌رده‌وام ده‌بین".
ناكۆكییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته سڕكردنی مامه‌ڵه‌ی بازرگانی نێوان هه‌ر دوو وڵات و سعوودیه باڵیۆزی كه‌ندای له وڵاته‌كه‌ی ده‌ركردووه، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه روویدا ده‌سه‌ڵاتدارانی ئۆتاوا داوایان له ریاز كرد چالاكوانێكی مافه‌كانی مرۆڤ ئازاد بكات. وه‌ك ئه‌وه‌ی ئاژانسی رۆیته‌رز باسی كردووه.
له به‌رامبه‌ردا عادل جوبێر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له ریازه‌وه رایگه‌یاند: "پێویست به نێوه‌ندگیریی ناكات، كه‌نه‌دا هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كردووه و ده‌بێت هه‌ڵه‌كه‌ی راستبكاته‌وه و ئه‌وان باش ده‌زانن له‌و رووه‌وه چی‌یان له‌سه‌ره بیكه‌ن".
ده‌ستگیركردنی ژنه چالاكوانێكی سعوودی، به‌ناوی سه‌مه‌ر به‌ده‌وی، گرژی خستووه‌ته نێوان سعوودیه و كه‌نه‌دا، ریاز باڵیۆزه‌كه‌ی كه‌نه‌دای ده‌ركردووه و باڵیۆزی خۆیشی له ئۆتاوا بانگهێشت كردووه‌ته‌وه.
سه‌ره‌تای درووستبوونی گرژییه‌كه، تویتێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌دا بوو، كه تێیدا نیگه‌رانی خۆی له ده‌ستگیركردنی ئه‌و ژنه چالاكوانه سعوودیه ده‌ربڕیبوو و داوای ئازادكردنی له ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودیه كردووه، له به‌رامبه‌ریشدا، حكوومه‌تی ریاز تووڕه بووه و به توندی وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه له باره‌ی ده‌ركردنی باڵیۆزی كه‌نه‌دا له راگه‌یه‌ندراوێكدا نووسیویه‌تی: "باڵیۆزی كه‌نه‌دا كه‌سێكی ویستراو نییه".
هۆكاری داواكه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌داش، راگه‌یه‌ندراوێكی رێكخراوی هیومان رایتس وۆچه، كه ناڕه‌زایی له ده‌ستگیركردنی دوو ژنه چالاكوان، به ناوه‌كانی سه‌مه‌ر به‌ده‌وی و نه‌سیمه ساده له‌لایه‌ن سعوودیه‌وه ده‌ربڕیوه.
ئه‌وه‌ی زیاتریش جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كرێته‌وه و ناوێكی دیارتره له ریزی چالاكوانان و به‌رده‌وام له دژی پیاوسالاری وڵاته‌كه‌ی راوه‌ستاوه، سه‌مه‌ر به‌ده‌وییه، له‌سه‌ر ئاستی جیهان ناسراوه و له ساڵی 2012، "خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی ژنی بوێر"ی پێ به‌خشراوه.
به‌ده‌وی پێشتر سكاڵایه‌كی له‌سه‌ر باوكی تۆماركردووه و داویه‌ته دادگا، تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی توندوتیژی جه‌سته‌یی و لێدانی داوه‌ته پاڵ، باسی له‌وه‌ش كردبوو باوكی به‌كارهێنه‌ری مادده هۆشبه‌ره‌كانه و هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ زیاتر له 14 ژن كردووه، به‌هۆی به‌هه‌ده‌ردانی پاره له ده‌ستكه‌وتنی مادده‌ی هۆشبه‌ریش هیچ كارێكی نه‌ماوه.
سه‌مه‌ر به‌ده‌وی، یه‌كێكیش بووه له‌وانه‌ی داوای كردووه ژنان مافیان هه‌بێت خۆیان بۆ ئه‌نجوومه‌ن و شاره‌وانییه‌كان كاندید بكه‌ن، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش راگیراوه.
له ساڵی 2014، حكوومه‌تی ریاز گه‌شتكردنی له به‌ده‌وی قه‌ده‌خه‌كرد، یه‌كه‌م ژنیش بوو له سعوودیه داوای كردووه ژنان رێگه‌یان پێبدرێت شۆفێری بكه‌ن و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌شی ماوه‌ی 2 ساڵی خایاند.
له ساڵی 2012، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له هیلاری كلنتن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و كاتی ئه‌مه‌ریكا و میشێل ئۆباما، خانمی یه‌كه‌می ئه‌و كاتی ئه‌مه‌ریكا، خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی ژنانی بوێری پێدرا.
سه‌مه‌ر، خوشكی رائیف به‌ده‌وییه، كه دامه‌زرێنه‌ری تۆڕی لیبراڵی سعوودیه و له ساڵی 2014، سزای 10 زیندانیكردنی بۆ ده‌رچووه به هۆی چالاكییه‌كانی له بواری مافه‌كانی مرۆڤ.
هاوسه‌ری پێشووی سه‌مه‌ر به‌ده‌وی، به‌ناوی وه‌لید ئه‌بوخه‌یر، هه‌ر به‌هه‌مان تۆمه‌ت به 15 ساڵ زیندانیكردن سزا دراوه.