به‌ ڤيديۆ.. مامۆستايه‌كى چينى له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌ ده‌ركرا

بيبينه چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ قوتابييه‌كان ده‌كات
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

به‌رپرسانى په‌روه‌رده‌ له‌ چين مامۆستايه‌كيان له‌ كاره‌كه‌ى ده‌ركرد.

ئه‌و بڕياره‌ دواى ئه‌وه‌ هات، كه‌ گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى ئه‌و مامۆستايه‌ بڵاوبوويه‌وه‌ و كاردانه‌وه‌ى جۆراوجۆرى لێكه‌وته‌وه‌.

له‌ گرته‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و مامۆستايه‌ زلـله‌ له‌ قوتابييه‌كان ده‌دات.

به‌ گوێره‌ى زانيارى رۆژنامه‌ى ده‌يلى مێل، مامۆستاكه‌ سزاى 20 قوتابى داوه‌ و لێيان ده‌دات به‌ هۆى ئه‌وه‌ى هه‌ڵه‌يى رێنووسيان كردووه‌.