كەشناسی باری كەشوھەوای راگەیاند
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە ساماڵەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور لە ھەندێك ناوچەی شاخاوی ئەگەری بارانبارین ھەیە.
كەشناسی لەبارەی كەشوھەوای سبەی پێشبینی دەكات، رۆژی دووشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت.