"دەوڵەتی كوردستان پێویستییەكی ستراتیژیی رۆژھەڵاتی ناوەڕاستە"

سەرۆكی ئەنجوومەنی كاروباری نێودەوڵەتی لە كالیفۆرنیا پاڵشتی سەربەخۆیی كوردستان دەكات
kurdistan24.net

K24 - واشنتن

داڤید ئێدیك، سەرۆكی ئەنجوومەنی كاروباری نێودەوڵەتی لە ساندیێگۆ لە ویلایەتی كالیفۆرنیا، كە نوێنەر و چالاكوانی چەندین گەل و نەتەوە ئەندامن تێیدا پاڵپشتی ئەنجوومەنەكەی بۆ سەربەخۆیی كوردستان راگەیاند.

ئێدیك، ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە پێویستیێكی ستراتیجییە لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاِست وڵاتێکی سەربەخۆی وەك كوردستان بوونی ھەبێت، كە خاوەن ھەمان بەھای ئەمریكایە و چەندین ساڵە بۆ مانەوەی خۆیان و ئازادی دەجەنگن.