چه‌كدارانی داعش خۆیان راده‌ستی گرووپه ئیسلامییه‌كانی دیكه ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
چه‌كدارانی داعش له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان، رۆژی سێشه‌ممه 13/2/2018 خۆیان راده‌ستی گرووپه چه‌كداره ئیسلامییه‌كانی پارێزگای ئیدلبی سووریا كردووه‌و به‌گوێره‌ی قسه‌ی گوته‌بێژێكی ئۆپۆزیسیۆن و به‌ڕێوه‌به‌ری روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، پارێزگاكه داعشی تێدا نه‌ماوه.
رامی عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ. به ئاژانسی فرانس پرێسی گوتووه: "250 چه‌كداری رێكخراوی داعش له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان كه ژماره‌ی هه‌موویان 400 كه‌س بووه، ئه‌وان له ناوچه‌ی ئه‌لخه‌وه‌ین له باشووری پارێزگای ئیدلب گه‌مارۆدرابوون، دواجار خۆیان راده‌ستی ئه‌و گرووپه ئیسلامیانه كردووه كه دژی رژێمی سووریا و داعش ده‌جه‌نگن".
ئه‌بومه‌جدی حمسی، گوته‌بێژ به ناوی گرووپی جه‌یشی نه‌سر، به ئاژانسه فه‌ڕه‌نسییه‌كه‌ی گوتووه: "له رۆژی دووشه‌ممه 12/2/2018ـه‌وه شه‌ڕێكی قورس له‌و ناوچه‌یه‌دا هه‌بووه، به‌ڵام تۆپخانه‌كانمان مۆڵگه‌كانی داعشیان له‌ناوچه‌ی ئه‌لخه‌وه‌ین به سه‌ختی بۆردوومان كردووه‌و ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش ناچار بوون له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان خۆیان بده‌ن به‌ده‌سته‌وه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش ده‌به‌ینه به‌رده‌م دادگایه‌كی تایبه‌ت و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین، تا له‌و رێگه‌یه‌وه كۆتایی به‌و شانانه‌ی رێكخراوه‌كه بهێنین كه له ناوچه‌كه‌دا درووستیان كردووه".
به‌گوێره‌ی قسه‌ی رامی عه‌بدولڕه‌حمان، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش خۆیان به‌ده‌سته‌وه داوه، ئێستا پارێزگای ئیدلب داعشی تێدا نه‌ماوه".