يه‌كێتى: پشتيوانى ريفراندۆمين
K24 – هه‌ولێر:
كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان كۆتاييپێهات و سه‌ركردايه‌تى ئه‌و حزبه پشتيوانى خۆى بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ريفراندۆمى هه‌رێمى كوردستان دووپاتكرده‌وه.
به گوێره‌ى زانيارى كوردستان 24 بڕياره له داهاتوويه‌كى نزيكدا نوێنه‌رى يه‌كێتى بۆ كۆميسيۆنى ريفراندۆم ده‌ستنيشان بكرێت.
ده‌قى راگه‌يه‌ندراوه‌كه:
سه‌عات (11)ی پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (18/6/2017) ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی، درێژه‌ی به‌كۆبوونه‌كانیدا.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، ئه‌م بڕگانه، دوای گفتوگۆیه‌كی ئازادانه‌ی تێروته‌سه‌ل، په‌سه‌ندكران:
یه‌كه‌م: (كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان)
یه‌كێتیی، له‌دامه‌زراندنییه‌وه هه‌تا ئێستا، دروشمی مافی چاره‌ی خۆنوسینی بۆ گه‌لی كوردستان، بنه‌مای سه‌ره‌كی خه‌باتی بووه، له‌و روانگه‌یه‌وه، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی جه‌ختده‌كاته‌وه، كه یه‌كێتیی وه‌كو پێشه‌نگی خه‌باتی مافی دیموكراسیانه‌ی چاره‌ی خۆنوسین، داكۆكیكه‌ری بی ئه‌ملاو ئه‌ولا ده‌بێ و تێده‌كۆشی پرۆسه‌ی ریفراندۆم له‌پێناوی سه‌ربه‌خۆیی، له‌هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی ناوچه كوردستانییه‌كانی دابڕێندراو له‌هه‌رێم، سه‌ربخرێ. به‌مه‌رجێك سه‌راپای رێوشوێنه‌كانی به یاسایه‌ك له‌په‌رله‌مانی كوردستاندا په‌سه‌ند بكرێ و ده‌سه‌ڵاته تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و ته‌واوی دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی تر، له‌به‌ر رۆشنایی یاسا به‌ركاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌ركه نیشتمانییه‌كانیان بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌كه، راپه‌ڕێنن و، زه‌مینه‌ی كۆ ده‌نگی یه‌كڕیزی نیشتمانی بڕه‌خسێنن.
دووه‌م: (رێككه‌وتنی یه‌كێتی و گۆڕان)
یه‌كێتیی ئاماده‌یه، رێككه‌وتننامه‌ی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان جێبه‌جێ بكات و له‌و پێناوه‌شدا، سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی راسپێردراو، بڕگه‌كانی رێككه‌وتننامه‌كه، جیبَه‌جی بكات.
سێهه‌م: (چاكسازیی و گۆڕانكاری)
لیژنه‌یه‌ك پێكهات بۆ تاوتوێكردنی پرۆژه‌ی پێشكه‌شكراوی مه‌كته‌بی رێكخستن بۆ چاكسازیی و گۆڕانكاریی، له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا پرۆژه‌كه گه‌ڵاڵه‌ی ره‌سمی بكه‌ن و دابه‌شبكرێته سه‌ر ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی.
چواره‌م: (نه‌خشه‌ڕێگه‌ی یه‌كێتی)
وه‌ڵامی نه‌خشه‌ڕێگه‌ی یه‌كێتی، له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه خوێندرایه‌وه‌و بڕیاردرا، هه‌ڤاڵانی سه‌ركردایه‌تی، بۆچوونی خۆیان ده‌رباره‌ی بده‌نه مه‌كته‌بی سیاسی و مه‌كته‌بی سیاسیش، له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی پارتیدا، بكه‌وێته گفتوگۆ، بۆ گه‌یشتن به ئامانجی هاوسه‌نگی و شه‌راكه‌تی راسته‌قینه، له‌هه‌موو ئاست و ئاراسته‌كاندا. كۆبوونه‌وه، بۆ ته‌واوكردنی بڕگه‌كانی دیكه‌ی پرۆگرامی سه‌ركردایه‌تی، دوای جه‌ژن، درێژه به‌كۆبوونه‌وه ده‌دات.
به‌ئومێدی ئه‌وه‌ی، له‌م قۆناغه نوێیه‌ی راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه چاره‌نوسسازه‌كاندا، یه‌كێتیی:
-كاریگه‌ر بێ له‌كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و چاره‌سه‌ركردنی كۆی كێشه‌كانی یاسایی و سیاسی و یه‌كڕیزی نیشتمانی.
-ژینگه‌ی هه‌ڵوێستی دیموكراسی نه‌ته‌وه‌یی و زه‌مینه‌ی ئابوریی و كۆششی دیپلۆماسی و زه‌مینه‌ی یاسایی بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ریفراندۆم، بڕه‌خسێنری.
-چاكسازیی و گۆڕانكاری له‌ناو یه‌كێتی و له‌حكومه‌تدا بهێنرێنه‌دی، هه‌تا كێشه په‌نگ خواردووه‌كانی هه‌ناوی یه‌كێتی چاره‌سه‌ر بكرێن و په‌یڕه‌وی ناوخۆ بكرێته بنه‌مای حزبایه‌تی. له‌هه‌مانكاتدا، ئه‌و كار به‌ده‌ستانه‌ی نه‌یانتوانیوه به‌پێی پرۆژه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و حكومه‌تی كوردستان، كه په‌یمان و په‌یامی یه‌كێتیی بون بۆ جه‌ماوه‌ر، ئه‌ركه‌كانیان راپه‌ڕێنن، لێیان بپێچرێته‌وه‌و سه‌ركه‌وتوه‌كانیشیان، پاداشت بكرێن.
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی
یه‌كێیتیی نیشتمانیی كوردستان
18/6/2017