شیعه‌كان بۆسه بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی داده‌نێن
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "العربي الجديد" له ژماره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15/10/2018 راپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت "هاوپه‌یمانی سائیروون و فه‌تح، به پاڵپشتی ده‌وڵه‌تی یاسا و فه‌زیله و چه‌ند هێزێكی دیكه، ده‌یانه‌وێت هێزه بیانییه‌كان به‌تایبه‌تی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بكه‌نه ده‌ره‌وه‌و پێده‌چێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پرۆژه بڕیارێك پێشكه‌شی عادل عه‌بدولمه‌هدی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق بكه‌ن، پاش ئه‌وه‌ی كابینه‌كه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران په‌سه‌ند كرا و ده‌ستی به ئه‌ركه‌كانی كرد وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران".
رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌مه‌ریكاش له‌سه‌ر ئاستی سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كان و چه‌ند كه‌سێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له واشنتن و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا، ده‌ستی به جووڵه كردووه و له‌گه‌ڵ سه‌ركرده سیاسییه‌كانی شیعه هه‌وڵی رێگه‌گرتن یان له‌مپه‌ر درووستكردن بۆ ئه‌و پلانه پێشوه‌خته‌ی فه‌تح و سائیروون و هێزه‌كانی دیكه ده‌دات كه ده‌یانه‌وێت تا ناوه‌ڕاستی ساڵی 2019 هێزه بیانییه‌كان له عێراق بكرێنه ده‌ره‌وه به‌تایبه‌تی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا".
هه‌روه‌ها نوسیوویه‌تی "سه‌دریه‌كان و فه‌تح به سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری، به پاڵپشتی كوتله‌كانی وه‌ك فه‌زیله و ده‌وڵه‌تی یاسا كۆكن له‌سه‌ر ئاماده‌كردنی پرۆژه یاسایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق تا ناوه‌ڕاستی ساڵی داهاتوو هێزه بیانییه‌كان له عێراق بكاته ده‌ره‌وه و ئه‌و ته‌وافوقه‌ش له‌چوارچێوه‌ی گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكوومه‌تدا درووست بووه پاش ئه‌وه قایل بوون عادل عه‌بدولمه‌هدی وه‌ك كاندیدی یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ رابسپێردری".
به‌رپرسێكی عێراقی كه نه‌یهێشتووه رۆژنامه‌كه ناوی بهێنێ گوتوویه‌تی: "ئه‌مه‌ریكییه‌كان به ئاراسته‌ی جوومگه سه‌ره‌كییه‌كانی سه‌ركرده شیعییه‌كان كه‌وتوونه‌ته جووڵه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ركردنی هێزه‌كانیان له وه‌ها بڕیار و یاسایه‌ك بپارێزن، پاش ئه‌وه‌ی له كاندیدكردنه‌وه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، بۆ خولی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تی عێراق شكستیان هێناوه و نه‌یانتوانی هاوپه‌یمانی فه‌تح و ئه‌وانه‌ی نزیكن له ئێران له پێگه گرنگه‌كانی حكوومه‌تی نوێ دووربخه‌نه‌وه".
رۆژنامه‌كه نوسیوویه‌تی: "ئه‌وانه‌ی له پشت ئه‌و پرۆژه بڕیاره یان پرۆژه یاسایه‌وه‌ن (ره‌وتی سه‌در، هاوپه‌یمانی فه‌تح به هه‌موو لقه‌كانییه‌وه وه‌ك به‌در و بزووتنه‌وه‌ی سادقون، ده‌وڵه‌تی یاسا، حزبی فه‌زیله، چه‌ند كوتله‌یه‌كی دیكه) پێكدێن، جگه له‌و په‌رله‌مانتاره كوردانه‌ی هه‌ندێك لایه‌نی كوردستان كه له ئێرانه‌وه نزیكن یان سه‌ر به ئێرانه حزبه‌كه‌یان، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری پێشوو و یاساناس و راوێژكارانی دیاری سه‌ر به‌و هێزه سیاسیانه كه پاڵپشتی ئاماده‌كردنی پرۆژه‌یه‌كی له‌و جۆره ده‌كه‌ن له‌ژێر پاساوی پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق".