به ڤیدیۆ... نهێنی سه‌مایه‌كه‌ی مێسی ئاشكرا بوو
لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ گۆڵێكی له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزا له دژی بلباو تۆمار كرد، به شێوازێكی سه‌یر سه‌مایه‌كی تایبه‌تی كرد، رۆژنامه‌یه‌كیش نهێنی ئه‌و سه‌مایه‌ی مێسی ئاشكرا ده‌كات.
پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه مێسی ئه‌مجۆره سه‌مایه له (یێری مینا)ـی به‌رگریكاری كۆلۆمبی یانه‌كه‌ی فێر بووه، به‌وپێیه‌ی ئه‌و یاریزانه دوای ئه‌وه‌ی گۆڵێكی له رێگه‌ی لێدانی سزا له جامی كه‌ته‌لۆنیا له دژی ئیسپانیۆل تۆمار كرد، هه‌مان سه‌مای مێسی كرد.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، یێری مینا ئه‌و سه‌مایه له خولی به‌رازیل فێربووه و له ئێستاشدا مێسی فێره هه‌مان سه‌ما ده‌كات.