ئێران ره‌تيكرده‌وه ده‌روازه سنوورييه‌كانى به رووى كوردستاندا داخستبێت
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئيسلامى ئێران رايگه‌ياند، سنوورى ئێران به رووى هه‌رێمى كوردستاندا كراوه‌يه و دانه‌خراوه.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ته‌سنيم بڵاويكرده‌وه، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران به هه‌ڵه ده‌سته‌واژه‌ى سنوورى وشكانى به‌كارهێناوه و به هيچ شێوه‌يه‌ك ده‌روازه سنوورييه‌كان به رووى هه‌رێمى كوردستاندا دانه‌خراوه.
جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، سنوورى نێوان ئێران و هه‌رێمى كوردستان كراوه‌يه.
ئه‌م لێدوانه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران دواى ئه‌وه هات، كه پڕوپاگه‌نده‌ى دواخستنى سنوورى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئێران بڵاوكرابوويه‌وه.