تره‌مپ له‌گه‌ڵ كیم ئاشتبووه‌وه‌و له‌گه‌ڵ یه‌كێكی دیكه‌ ده‌ستی به‌ شه‌ڕ كرد

"مشتەکۆڵەی فیلەمان گێژیان کردووی"

K24 - هه‌ولێر

دوای چەند کاتژمێرێک لە بەدیهێنانی ئاشتی لەگەڵ کیم جونگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، جەنگی لەگەڵ رۆبێرت دی نیرۆ، ئەکتەری دیاری هۆڵییوود و براوەی دوو خەڵاتی ئۆسکار، راگەیاند.

رۆبێرت دی نیرۆ لە مەراسیمی خەڵاتی تۆنی لە ئەمریکا هێرشیکردە سەر دۆناڵد ترەمپ و رایگەیاند: "چیدی ناڵێن بروخێ ترەمپ، بەڵکو دەڵێین، نەفرەت لە ترەمپ".

ترەمپ لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وەڵامی ئەو ئەکتەرەی دایەوە و هێرشی کردە سەری: "رۆبێرت دی نیرۆ ئاستی زیرەکی زۆر کەمە، ئەو لە فیلمەکانی زۆر مشتەکۆڵەی لەلایەن یاریزانه‌‌ راستەقینەکانی مشته‌كۆڵەوە بەر سەری کەوتووە. دوێنێ شەو سەیرم دەکرد، بەراستی مشتەکۆڵەکان گێژیان کردووە".

رۆبێرت دی نیرۆ چەند جارێک رەخنەی تووندی لە دۆناڵد ترەمپ گرتووە و ترەمپیش درێغی نەکردووە لە وەڵامدانەوەی و شەڕە قسەکانیان بەردەوامە.