یەكێتی خۆیی یەكلایی دەكاتەوە

ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی بڕیار دەدات

K24 - سلێمانی

بڕیارە سبەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی كۆببێتەوە و دوایین بڕیاری حزبەكەی لەبارەی كاراكردنەوەی پەرلەمان بدات.

بەگوێرەی زانیارییەكانی پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی: "سبەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، كۆدەبێتەوە و تاوتوێی كۆبوونەوەكانی لەگەڵ گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی دەكات و دوایین بڕیاری حزبەكەش لەبارەی كاراكردنەوەی پەرلەمان بڕیاری لێدەدرێت".

ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی پرسی ریفراندۆم و كاراكردنەوەی پەرلەمان كۆبووەوە، بەڵام تا ئێستا یەكێتی بە فەرمی ناوەرۆكی كۆبوونەوەكەی ئاشكرا نەكردووە.

ئەمە لەكاتێكدایە دوێنێ سەركردایەتی ھاوبەشی یەكێتی و گۆڕان سەبارەت بە كاراكردنەوەی پەرلەرمان كۆبوونەوە، بە گوێرەی زانیارییەكان بەھۆی پێداگری گۆڕان گرژی كەوتووەتە نێو كۆبوونەوەكە و یەكێتی لە ھەڵوێستی گۆڕان نیگەران بووە.