لە یەكەم رۆژی بانگەشەدا كاندیدێك گیانی لە دەستدا

لە رێگای چوونی بۆ شوێنی رێوڕەسمەكە گیانی لە دەستدا

K24 - ھەولێر

لە یەكەم رۆژی بانگەشەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، كاندیدێكی رەوتی حیكمە گیانی لە دەستدا.

محەمەد جەمیل میاحی، گوتەبێژی بەناوی رەوتی حیكمە لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "ئەمڕۆ كاندیدی لیستەكەیان بەناوی هادی عقابی، بۆ ھەڵبژاردنی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق لە پارێزگای واست گیانی لەدەستداوە".

ئەوەشی ئاشكرا كردووە: "لەكاتی چوونی لە واستەوە بۆ بەغدا بۆ ئەوەی بەشداری لە رێورەسمی راگەیاندنی بانگەشەی لیستەكەی بكات، لە رێگە بە رووداوی ھاتووچۆ گیانی لە دەستدا".

ئەوە لەكاتێكدایە ئەمڕۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن بۆ خولی داھاتووی پەرلەمانی عێراق دەستیپێكرد و بڕیارە سبەش لە ھەرێمی كوردستان دەست پێبكات.

بڕیارە رۆژی 12/5/2018، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.

ھ.م