كاتی كردنەوەی رێگەی ھەولێر- كەركووك ئاشكرا دەكرێت

كاركردن بۆ چاككردنەوەی پردەكە گەیشتووەتە قۆناخی كۆتایی

K24 - كەركووك

كاركردن لە پردی ناحییەی پردێ بەردەوامە و بە گوێرەی زانیارییەكان لە سەرەتای ھەفتەی داھاتوو رێگەی ھەولێر- كەركووك دەكرێتەوە.

بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێری كوردستان24 لە كەركووك، كاركردن لە پردی ناحییەی پردێ بەردەوامە و كارەكانی بەرەو قۆناخی كۆتایی دەچێت.

ئەفسەرێکی پۆلیسی فیدراڵی عێراق كە نەیویست ناوی بنووسرێت بە كوردستان24 راگەیاند: "چاوەڕوان دەكرێت رۆژی یەكشەممەی داھاتوو رێگەی ھەولێر- كەركووك بە رووی ھاتووچۆی ھاووڵاتیاندا بكرێتەوە".

دوای چەندین كۆبوونەوە لەنێوان شاندی ھەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق، لە چەند رۆژی رابردوودا گەیشتنە رێككەوتن بۆ چاككردنەوەی پردی ناحییەی پردێ و كردنەوەی رێگەی ھەولێر- كەركووك.

دوای 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017 پردی ناحییەی پردێی سەر بە پارێزگای كەركووك بەھۆی ھێرشی حەشدی شەعبی و ھێزەكانی عێراق بۆ سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە زیانی بەركەوتوو، بەوھۆیەوەشە ھاتووچۆ لەو رێگە پەكی كەوت، دوای ئاسایی بوونەوەی دۆخەكە ھەرێمی كوردستان یەكلایەنە لە لای خۆیەوە رێگاكەی كردەوە، بەڵام تائێستا حكوومەتی عێراق بە فەرمی رێگاكەی نەكردووەتەوە.

ھ.م