داعشه‌كان بیابان قوتیدان
K24 - هه‌ولێر:
لیوا نه‌جم جبوری، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی نه‌ینه‌وا، ته‌ئكیدیكرده‌وه كه، شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر به كرده‌یی رزگاركراوه، ته‌نها كێوماڵی ماوه تا پاشماوه‌كانی داعش كۆبكه‌ینه‌وه. به‌ڵام ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه شكستی داعش له سووریا، ببێته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه جارێكی دیكه بێنه‌وه ناو خاكی عێراقه‌وه.
جبوری به ئاژانسی هه‌واڵی سپوتنیكی رووسی گوتووه "شارۆچكه‌كه به ته‌واوی رزگاركراوه‌و هیچ شتێك نه‌ماوه، ته‌نها كێوماڵكردن نه‌بێت، گه‌ڕه‌كی عه‌سكه‌ری ده‌ره‌وه‌ی شارۆچكه‌كه‌یش ئه‌مڕۆ كۆنترۆڵ ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌ویش وه‌ك ئازادكرا‌و ئه‌ژمار ده‌كرێ، چونكه داعشی تێدانه‌ماوه، گوندی ئه‌بو ماریه كه نزیكه لێیه‌وه و شار‌دێی محله‌بیه كۆنترۆڵكراوه‌ته‌وه، ته‌نها شاره‌دێی عه‌یازیه ماوه ئه‌ویش ده‌كه‌وێته باكووری ته‌له‌عفه‌ر و 15 تا 20 كیلۆمه‌تر دووره‌و له رۆژێك تا دوو رۆژ ئه‌وێش كۆتایی دێت".
هه‌روها گوتوویه‌تی: "شاره‌كه كۆنترۆڵكراوه‌و ته‌نها كێوماڵ ده‌كرێت تا دڵنیابینه‌وه پاشماوه و چه‌كداری داعشی تێدانه‌ماوه، یان بۆمبی چێنراو و ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو، پاش ئه‌وه‌ش كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌كه به ته‌واوه‌تی راده‌گه‌یه‌نرێت، به‌ڵام راگه‌یاندنی فه‌رمی سه‌ركه‌وتنی هێزه عێراقییه‌كان، له ده‌ست فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراقدایه".
جبوری ده‌ڵێت: "ئێستا من له قه‌ڵای ته‌له‌عفه‌رم، كه قایمقامیه‌ت و باڵه‌خانه حكومییه‌كانی تێدایه و سه‌نته‌ری شاره‌كه‌یه، به‌داخه‌وه ده‌ڵێم، داعش نیوه‌ی قه‌ڵاكه و باڵه‌خانه حكومیه‌كانی وێرانكردووه".
ده‌رباره‌ی ئه‌و شوینانه‌ی ئه‌گه‌ری هه‌یه چه‌كدارانی داعش بۆی هه‌ڵاتبن، نه‌جم جبوری گوتوویه‌تی: "داعشه ناوخۆییه‌كان له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان پێش ماوه‌یه‌ك رۆیشتوون، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك هه‌ن رێگه‌یان بۆ خۆیان دۆزیوه‌ته‌وه یان كه‌سانی قاچاغچی ده‌ریانكردوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه و خۆیان گه‌یاندووه‌ته‌وه سووریا، به‌ڵام راكردنه‌كه به كۆمه‌ڵ و كاروانی سه‌ربازی نه‌بووه به‌ڵكو تاكه‌كه‌سی بووه، داعشه بیانیه‌كانیش پێش چه‌ند رۆژێك بینیمان خێزانه‌كانیان به‌ره‌و قوڵایی بیابان وه‌ك عه‌یازیه و گونده‌كانی دیكه رۆیشتوون نه‌ك شنگال".
ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی هه‌ڵاتنی چه‌كدارانی داعش له كاتێكدا ماوه‌ی 9 مانگه له ته‌له‌عفه‌ر ئابڵۆقه‌دراون، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی نه‌ینه‌وا ده‌ڵێت: "به‌ڵێ ماوه‌ی 9 مانگه شارۆچكه‌كه گه‌مارۆدراوه، به‌ڵام به‌رده‌وام قاچاغچیه‌كان رێگه‌یه‌كی دیكه ده‌زانن بۆ ده‌ربازكردنیان، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانمان، قاچاغچیه‌كان بۆ هه‌ر كه‌سێك بڕی 5 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكیان وه‌رگرتووه".
ده‌رباره‌ی ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش بۆ عێراق پاش ئه‌وه‌ی به ته‌واوی ناچه‌كانیان له ده‌ست وه‌رده‌گیرێته‌وه، نه‌جم جبوری ده‌ڵێت: "ئێمه بناغه‌یه‌كی توندوتۆڵمان له نێوان هاووڵاتیان و هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان درووستكردووه، ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییه باشه به‌رده‌وام بێت، داعشه‌كان به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه. ته‌نها نیگه‌رانیم له‌وه‌یه كاتێك له سووریا ده‌ڕوخێنرێن پاشماوه‌كانیان به‌ره‌و عێراق بێنه‌وه، چونكه له راستیدا ئه‌و پێشڕه‌ویانه‌ی له سووریا روویانداوه، ئه‌گه‌ری زۆره پاڵ به داعشه‌كانه‌وه بنێنه‌وه به‌ره‌و عێراق بێنه‌وه".