ئه‌ردۆغان: به‌م زووانه كۆتايى به په‌كه‌كه له "باكوورى عێراق" ده‌هێنين
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى كۆمارى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، به‌ڵێنى دا به‌م زووانه كۆتايى به بوونى پارتى كرێكارانى كوردستان له "باكوورى عێراق" بهێنێت.
ئه‌م لێدوانه‌ى ئه‌ردۆغان، دواى ئه‌وه دێت، كه وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، مه‌ولود چاوشئۆغلۆ، هه‌فته‌ى رابردوو، رايگه‌ياند، ئه‌نقه‌ره و به‌غدا رێككه‌وتوون به هاوبه‌شى كۆتايى به په‌كه‌كه له باكوورى عێراق بهێنن، به‌ڵام ئه‌و لێدوانه له لايه‌ن حكومه‌تى عێراقه‌وه ره‌تكرايه‌وه.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رز بڵاويكرده‌وه، ئه‌ردۆغان، له وته‌يه‌كدا كه ئاراسته‌ى به‌رپرسانى ئيدارى له ئه‌نقه‌ره كرد، گوتى: "به‌دواى شانه تيرۆريستييه‌كانه‌وه‌ين له باكوورى عێراق، له هه‌موو ده‌رفه‌تێكى گونجاو‌دا، به گوڕ و هێزێكى زۆره‌وه له‌وێ ده‌بين".
ئه‌م وتانه‌ى ئه‌ردۆغان له كاتێكدايه، سوپاى توركيا له 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018ه‌وه به ياوه‌رى زياتر له 25 هه‌زار چه‌كدارى ميليشيا ئيسلامييه‌كانى به‌ره‌ى نووسره و به‌رهه‌ڵستكاره سوورييه‌كان هێرشى ئاسمانى و زه‌مينى بۆ سه‌ر عه‌فرين ده‌ستپێكردووه و تا ئێستا شه‌ڕه‌كه درێژه‌ى هه‌يه و به هۆيه‌وه هه‌زاران هاووڵاتى ئاواره بوونه و ده‌يان گوند چۆڵكراوون.
دواى زياتر له 50 رۆژ له هێرش و بۆردومانكردنى عه‌فرين، تا ئێستا وڵاتانى ئه‌وروپا و خۆرئاوه هيچ كاردانه‌وه‌يه‌كى تونديان له دژى ئه‌و هێرشانه‌ى توركيا و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى ده‌رنه‌بڕيوه و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به بێده‌نگى له ئاست روودانى كاره‌ساتى مرۆيى له عه‌فرين تۆمه‌تبار ده‌كرێت.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئه‌مڕۆ موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئاشكرایكرد، قۆناغێكی نوێی شەڕ لە عەفرین دژی توركیا دەست پێدەكات، ئاماژەش بۆ ئەوە دەكات، ئەو دەوڵەتانەی ھاوپەیمانی یەپەگەن تەماشاكەری شەڕەكەن، ئەمەش بە دوو روویی و بێویژدانی ناوبرد.
قەرەیلان لە دیدارێكیدا لەگەڵ ئاژانسی ھەواڵی ھاوار رایگەیاند: "ئەگەر سوپای تورکیا بگاتە ناوەندی عەفرین بە واتای سەرکەوتنی نییە، من پێموا بوو، لە ماوەی 20 بۆ 25 رۆژدا توركیا دەگاتە ناوەندی عەفرین، بەڵام زیاتر لە 50 رۆژی پێچوو، ئەوە بۆ عەفرین سەرکەوتنێکی گەورەیە، لێرە بەدواوە شەڕ دەچێتە قۆناغێکی نوێووە، لەم دواییانەدا فەرماندەی عەفرین گوتبوو، ئێمە عەفرین چۆڵ ناکەین، ئەوە بڕیارێکی گەورەیە".
قەرەیلان، ئاماژەی بەوەشداوە: "ئەو هێرشەی توركیا تەنیا بۆسەر عەفرین نییە، بەڵکو بۆ سەر هەموو کوردستان و داهاتوو و چارەنووسی گەلی کورد و عەرەب و گەلانی ناوچەکەیە، ئەوان چوون عەفرین لە میللەتێك پاكبکەنەوە، توركیا دەیەوێت دیمۆگرافیای عەفرین بگۆڕێت، ئەوە پرەنسیب و ئوسلوبی ئەردۆغانە، بەڵام گەلی کورد لە عەفرین ئەو نیازە پوچەڵ دەکاتەوە".
سەبارەت بە بێدەنگی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەبارەی عەفرین، ئەو ئەندامەی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەكەكە دەڵێ: "ئەوەی دەیبینین بەڕاستی بێویژدانیە، ھەموو وڵاتان بێدەنگن. سەرۆکی فەرەنسا بە سەرۆکی هۆڵەندای گوتبوو، کە حکوومەتی تورکیا هێرش دەکاتە سەر ئەوانەی لە دژی داعش شەڕیان دەكرد، ئەوە زۆر راستە یەپەگە لە دژی جیهادییەکان و نوسرە و داعش شەڕی کرد، پێنج هەزار شەهیدیان داوە، ئێستاش حکوومەتی تورکیا پاشماوەکانی ئەو هێزانەی کۆکردووەتەوە و هێرش دەکاتە سەر ئەو شەڕڤانانە".
گوتیشی: "هەموو ئەو دەوڵەتانەی هاوپەیمانی یەپەگەشن ئێستا تەماشای شەڕەكە دەكەن، ئەوە دوو ڕووییە، یەپەگە بە شەڕی دژی جیهادییەکان و نوسرە و داعش رێگری کرد لەوەی کە ئەو توندڕەوانە بچنە ئەوروپا و ئەمریکا چالاکی تیرۆریستی بکەن، ناکۆکی و دوو رووییەکی گەورە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا لە ئارادایە، بۆ نموونە رووسیا بەپێی بەرژەوەندییەکانی دەجووڵێتەوە، ئەو کاری بەوە نییە کە حکوومەتی تورکیا دیكتاتۆرە یان کورد بندەستن، ئەمریکاش بە هەمان شێوە، کاری بەوە نییە کە هاوپەیمانەکەی بۆ ماوەی دوو بۆ سێ ساڵ لە دژی داعش شەڕی کردووە، بیر لەوە ناکاتەوە کە ئەندامی ناتۆ بە چەکی ئەمریکی هێرش دەکەنە سەر هاوپەیمانەکەی".
قەرەیلان لە بارەی هەڵوێستی حکوومەتی سووریا گوتی: "سووریا و ئێران لە سەرەتاوە پلانی هێرشەکەیان قبوڵکردووە، پێموایە بەرپرسانی حکوومەتی سووریا هێشتا لە نیازی رووسیا و تورکیا تێنەگەیشتوون، رووسیا دەیەوێت ئەردۆغان بکاتە هاوپەیمانی خۆی، بێگومان بەرژەوەندی زۆری دەبێت لەو هاوپەیمانییەدا، ئەو دەستە چەكدارانەی بەناوی سوپای ئازاد لەگەڵ سوپای تورکیان، هێرش دەکەنە سەر عەفرین هەموویان دوژمنی حکوومەتی سووریا‌ن، رووسیا بەنیازە لەگەڵ ئەردۆغان داهاتوو و چارەنووسی سووریا دیار بکات، پێموایە رێککەوتنی ئەردۆغان و رووسیا داهاتووی حکوومەتی ئەسەدی خستووەتە مەترسییەوە، رووسیا بەنیازە سووریا بکاتە سێ پارچە".
موراد قەرەیلان جەختیكردەوە: "شەڕی عەفرین پێدەنێتە قۆناغێكی نوێووە، دەبێت هەمووان بە رۆحیەتێکی نەتەوەییەوە پشتگیری بەرخودان بکەن و لە دژی رژێمی ئەردۆغان بوەستنەوە، هاواری بەرخودانی عەفرین، هاواری سەدەیە، پێویستە لە دووەمین قۆناغی بەرخودانیشدا، بە هەمان شێوەی پێشوو بەرخودان ئەنجام بدرێت".
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز، هاوار
ئ.ر