سوپای پاسداران ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌ستگیر ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
"ئامه‌د نیوز" كه رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌له‌كترۆنی سه‌ر به ئۆپۆزسیۆنی ئێرانه رایگه‌یاند، دۆخی ئێستای ئێران ده‌رفه‌تێكی باشی ره‌خساندووه بۆئه‌وه‌ی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆكی پێشووی ئه‌و وڵاته ده‌ستگیر بكرێت، هه‌روه‌ها ئاشكراشی كردووه، له‌ئێستادا سوپای پاسداران و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران سه‌رقاڵی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویستن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
ئه‌و سایته ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه "به‌له‌به‌رچاوگرتنی رای گشتی به‌رامبه‌ر به زیانه‌كانی بومه‌له‌رزه‌ی ئه‌م دوواییه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، كه به‌هۆیه‌وه به‌سه‌دان كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، صادق لاریجانی سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران به‌نیازه به‌په‌له كار له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه بكات، به‌ر له‌وه‌ی ئه‌و رایه گشتیه كاڵ ببێته‌وه كه له‌باره‌ی بابه‌تی بومه‌له‌رزه‌كه‌وه له‌ئارادایه".
هه‌روه‌ها ئامه‌د نیوز له كۆمه‌ڵێك سه‌رچاوه كه ناویان ئاشكرا نه‌كرد گواستیه‌وه "هه‌واڵگه‌ری سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران دۆسیه‌كی نۆ لاپه‌ڕه‌یی له‌مباره‌یه‌وه ئاماده كردووه و هاوپێچی چه‌ندین دۆسیه‌ی دیكه‌ی تۆماری ده‌نگی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و دار و ده‌سته‌كه‌ی كردووه و راده‌ستی عه‌باس ده‌وله‌ت ئابادی داواكاری گشتی تاران كردووه".
ئه‌و نیازه‌ی سوپای پاسدارانی ئێران و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئه‌و وڵاته له‌كاتێكدایه، كه سه‌رۆكی پێشووی ئه‌و وڵاته به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێت، زۆربه‌ی ئه‌و خانوو و بینایانه‌ی له‌كاتی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا رووخاون، به‌فه‌رمانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێران درووستكراون و، ساخته‌كاری زۆریان له ژێرخانی ئه‌و خانووانه‌دا كراوه و، به‌هۆی روخانیان به سه‌دان كه‌س بوونه‌ته قوربانی.