تره‌مپ له لووتكه‌دایه
K24 - هه‌ولێر:
پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له ئێستادا له به‌رزترین ئاستدایه و چووه‌ته لووتكه، ئه‌وه‌ش به گوێره‌ی راپرسییه‌كی په‌یمانگه‌ی گالوپی ئه‌مه‌ریكی، كه ده‌ریده‌خات، له‌وه‌ته‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته.
به گوێره‌ی ئه‌نجامی راپرسییه‌كه‌ی په‌یمانگه‌ی "Gallup poll" كه تایبه‌ته به راپرسی، 45%ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان، له كاره‌كانی تره‌مپ رازین، 90%ی به‌شداربووه‌كانی راپرسییه‌كه‌ش، ره‌زامه‌ندی خۆیان له پارتی كۆماریییه‌كان ده‌ربڕیوه، كه دۆناڵد تره‌مپ كاندیدی ئه‌و پارته بووه بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا.
هه‌ر به گوێره‌ی ئه‌نجامی ئه‌و راپرسییه، ده‌ركه‌وتووه، تره‌مپ هیچ پێگه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری له ناو پارته ركابه‌ره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی، كه دیموكراته‌كانه، نییه.
له ئه‌نجامی راپرسییه‌كه‌ی په‌یمانگه‌ی گالووپ، ئه‌وه‌ش ده‌ركه‌وتووه، پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری تره‌مپ، له چاو سه‌رۆكه‌كانی پێش خۆی، له هه‌مان ماوه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونییان له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، كه‌متره.
جۆن زۆگبی، سیاسه‌تڤان و زانای بواری كۆمه‌ڵناسی رایگه‌یاندووه، نیوه‌ی زیاتری به‌شداربووانی راپرسییه‌كه، پشتگیری له سیاسه‌ته ئابوورییه‌كانی تره‌مپ، ده‌كه‌ن و ته‌نها 40%یش پشتگیری سیاسه‌ته ده‌ره‌كییه‌كانی ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: رووسیه‌لیه‌وم
ا. م