لایه‌نه سیاسیه‌كانی باشوور: با یه‌كده‌نگ بین .. به‌غداش خۆی ده‌دزێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
تەواوی لایەنە سیاسییه‌کان جەخت لەسەر یەکڕیزی و یەکدەنگی نێوانیان دەکەنەوە، بۆئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر بەغدا بەھێز بن و له سه‌ر مافه‌كانى كورد ئاماده‌ی دانووستان بن، به‌ڵام ھێشتا نەگەشتوونەتە ڕێكکەوتن له‌سه‌ر میكانیزم و چۆنییه‌تی چوونه دانووستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق.
له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا لایه‌نه سیاسیه‌كانی باشووری كوردستان چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه و دوای هه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌كیش گه‌شبینی خۆیان نیشانداوه، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كان له‌ئاست ئه‌و گه‌شبینیانه نه‌بوونه.
له‌دۆخی ئێستادا، كورد یه‌كده‌نگی به‌باشترین بژارده بۆ دانوستاندن له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌زانێت و له‌و باوه‌ڕه‌دایه، پێویسته نوێنه‌ری سه‌رجه‌م لایه‌نه كوردستانیه‌كان له‌ناو شاندی دانوستاندا شوێن بگرن، به‌ڵام تائێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
هه‌ر له‌مباره‌شه‌وه خه‌لیل سه‌رێ كانی، ئه‌ندامێ جڤاتی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت: چوون بۆ به‌غدا به‌و روخسارانه‌ی ئێستا زیان به كورد ده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه پێویسته بگۆڕدرێن.
بەشێک لە بەپرسانی لایەنەکان له‌و باوه‌ڕه‌دان، بەغدا سوودی لەم پەرتەوازەیەی لایه‌نه‌كانی کورد وەرگرتووە، بۆیە ھەر رۆژە و بیانووێک دەگرێت و خۆی له دانووستان ده‌دزێته‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردووه ھەموو لایەنەکان دانووستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەغدا ڕەت بکەنەوە، پێیان باشە یه‌كڕیزی ھەبێت و حکومەت شاندێك پێك بهێنێت كه نوێنه‌ری ته‌واوی لایه‌نه‌كان له‌خۆ بگرێت و داكۆكی له‌مافه‌كانی گه‌لی كورد بكه‌ن.