ئه‌ندامێكى نوێنه‌رانى ئه‌مه‌ريكا: پاراستنى ئيدلب ناپاكييه به‌رامبه‌ر خه‌ڵكى ئه‌مه‌ريكا
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مه‌ريكا له ديموكراته‌كان، تۆڵسى گابارد، رايگه‌ياند، هه‌ڵوێستى ئه‌مه‌ريكا سه‌باره‌ت به ئيدلب، هه‌وڵه بۆ پاراستنى رێكخراوى قاعيده و خيانه‌تى نيشتيمانييه.
له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مه‌ريكادا، گابارد گوتى: "پێش دوو رۆژ، سه‌رۆك تره‌مپ و جێگره‌كه‌ى مايك پێنس، باسيان له هێرشه‌كانى 11ى سێپتێمبه‌ر كرد, باسيان له راده‌ى بايه‌خدانيان به قوربانيانى هێرشه‌كانى قاعيده بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ريكا ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا ئه‌وان خه‌ريكى پاراستنى 20 تا 40 هه‌زار چه‌كدارى قاعيده و هێزه جيهادييه‌كانى ديكه‌ن له سووريا. هه‌ڕه‌شه له رووسيا، سووريا و ئێران ده‌كه‌ن، كه هێزى سه‌ربازى له دژيان ده‌جوڵێنن، ئه‌گه‌ر هێرشبكه‌نه سه‌ر ئه‌و تيرۆريستانه".
ئه‌و ژنه نوێنه‌ره‌ى ئه‌مه‌ريكا، كه ساڵى رابردوو سه‌ردانى سوورياى كردووه و له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د كۆبووه‌ته‌وه، گوتيشى: "ئه‌مه ناپاكييه له گه‌لى ئه‌مه‌ريكا، به تايبه‌تى كه‌سوكارى قوربانيانى هێرشه‌كانى قاعيده".
سووريا و رووسيا و ئێران له هه‌وڵى كۆتايهێنانن به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى ميليشيا توندڕه‌وه‌كان و رێكخراوى قاعيده له ئيدلب هه‌يانه.
توركيا و ئه‌مه‌ريكا و ئه‌وروپاييه‌كان دژى ئه‌وه‌ن هێرشى سه‌ربازى بكرێته سه‌ر ئيدلب و رايانگه‌ياندووه، شه‌ڕ له ئيدلب كاره‌ساتێكى مرۆيى لێده‌كه‌وێته‌وه.
له سه‌دا حه‌فتاى شارى ئيدلب و ده‌وروبه‌رى له ژێر كۆنترۆڵى گرووپى ميليشيايى هه‌يئه‌ى ته‌حريرى شام(به‌ره‌ى نووسره‌ى جاران)ه، كه لقى سوورياى رێكخراوى قاعيده‌يه.
سه‌رچاوه: روسيااليوم
ئ.ر