وه‌زیری پێشووی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا هۆشداری له "هاوپه‌یمانێتی ئێران" ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
رۆبه‌رت گه‌یتس، وه‌زیری پێشووی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێران هه‌وڵی پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتییه‌ك ده‌دات له ناوچه‌كه به سه‌ركردایه‌تی خۆی، بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاریكردن و به‌هێزكردنی میلیشیای حزبوڵڵا ئاسانتر بكات.
وه‌زیری پێشووی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆنی "سكای نیوز"ی عه‌ره‌بی، روونیكرده‌وه، پێویسته واشنتن رێگری له‌م كاره بكات و گوتی: "ئێران كار له‌سه‌ر قۆستنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی شه‌ڕی سووریا و تێكشكاندنی داعش ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی عێراق و لوبنانیشی بخاته سه‌ر و هاوپه‌یمانێتییه‌كی چواری پێكبهێنیت، ئه‌وه‌ش بۆ گه‌یاندنی هاوكارییه بۆ به‌هێزتركردنی پێگه‌ی حزبوڵڵا".
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه، كه پێشتر به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا، سیی ئای ئه‌ی بووه، پێی وایه، ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا و دۆسته‌كانی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك كه پێیان ده‌كرێت رێگری له پێكهێنانی ئه‌و هاوپیه‌مانێتییه بكه‌ن به سه‌ركردایه‌تی ئێران.
گه‌یتس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێش ده ساڵ واشنتن لیستێكی داواكاری داوه‌ته قه‌ته‌ڕ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، كه هیچ جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی له‌گه‌ڵ لیستی ئه‌و چوار وڵاته عه‌ره‌بییه نییه كه ئێستا گرفتییان له‌گه‌ڵ ده‌وحه هه‌یه.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: "10 ساڵ پێش ئێستا كاتێك وه‌زیری به‌رگری بوون، سه‌رۆك بوش (بوشی كوڕ)، لیستێكی سكاڵای خسته‌به‌رده‌ستم بۆ ئه‌وه‌ی بیده‌مه ده‌ست میری قه‌ته‌ڕ".
هه‌روه‌ها گوتی: "لیسته‌كه بریتی بوو له سكاڵای ئه‌و كرده‌وانه‌ی قه‌ته‌ڕ ئه‌نجامییان ده‌دات و نیگه‌رانی ئه‌مه‌ریكا لێده‌كه‌وته‌وه، یه‌كێك له‌وانه كاره‌كانی كه‌ناڵی الجزیره بووه".
روونیش كرده‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ی واشنتن له دژیان ده‌جه‌نگا، قه‌ته‌ڕ شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی بۆ دابین ده‌كردن و جه‌زیره‌یان وه‌ك سه‌كۆیه‌ك بۆ بانگه‌شه‌كانییان به‌كارده‌هێنا، كه‌ناڵه‌كه وێنه‌ی سه‌ربازه كوژراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكای بڵاوده‌كرده‌وه.
گه‌یتس به‌بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاری زیاتر باس بكات، گوتی: "قه‌ته‌ڕ هه‌ندێك كرده‌وه‌ی هه‌ڵه ئه‌نجام ده‌دات و پێویسته ئه‌و بڕیاره بدات كه ده‌بێت له كوێ بێت و چی بكات و كام رۆڵ بگێڕێت".