هێزه تایبه‌ته‌كه‌ی كه‌نه‌دا گه‌یشتنه ده‌وروبه‌ری حه‌ویجه
K24 - هه‌ولێر:
سوپای كه‌نه‌دا رایگه‌یاند: "هێزه تایبه‌ته‌كانیان شاری مووسڵ‌یان جێهێشتووه‌و چوونه‌ته ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌ی حه‌ویجه له پارێزگای كه‌ركووك و خۆیان بۆ ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه له ده‌ست داعش ئاماده ده‌كه‌ن.
ئاژانسی هه‌واڵی كه‌نه‌دی (The Canadian Press) له زاری ئه‌لیكسه‌نده‌ر كادیۆ، گوته‌بێژی سوپای كه‌نه‌دی بڵاویكردووه‌ته‌وه كه "ئه‌و هێزه تایبه‌تانه‌ی كه‌نه‌دا كه له كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری مووسڵدا هاوكاریی هێزه‌كانی عێراقیان كرد، گواستراونه‌ته‌وه بۆ ده‌وروبه‌ری حه‌ویجه تا له رووی راوێژكارییه‌وه هاوكاریی هێزه‌كانی عێراق بكه‌ن له شه‌ڕه‌كه‌دا".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "هێزه تایبه‌ته‌كانمان نزیكه‌ی 200 كه‌س ده‌بن و هاوكاریی پێشكه‌شی هه‌موو هێزه ناوخۆییه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن له جه‌نگه‌كه‌دا، جا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بێت یان سوپای عێراق".
كادیۆ ئه‌وه‌یشی گوتووه: "ئێستا هه‌موو هێزه ناوخۆیی و بیانییه‌كان چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و فه‌رمانده‌ی گشتی هیزه چه‌كداره‌كان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه ده‌ست پێبكه‌ن".