دادگايه‌كى توركيا سزاى به‌سه‌ر سێ به‌ڕێوبه‌رى كه‌ناڵێكى ته‌له‌ڤزيۆنيدا سه‌پاند
K24 – هه‌ولێر:
دادگايه‌كى شارى ئه‌سته‌نبوڵ، سزاى زيندانى 3 ساڵ و 9 مانگى به‌سه‌ر سێ به‌ڕێوبه‌رى ته‌له‌ڤزيۆندا سه‌پاند.
ئه‌و سێ به‌ڕێوبه‌ره له كه‌ناڵى ته‌له‌ڤزيۆنى (حياتين سيسى) كاريان كردووه، كه ئێستا به تۆمه‌تى بانگه‌شه كردن بۆ تيرۆر داخراوه.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى فرانس پرێس، بڵاويكرده‌وه، هه‌ريه‌ك له خاوه‌نى كه‌ناڵه‌كه مسته‌فا كارا، ئيسماعيل جوخان، سه‌رنووسه‌رى جوخان سيتين به تۆمه‌تى پڕوپاگه‌نده كردن بۆ پارتى كرێكارانى كوردستان و چه‌كدارانى داعش، دادگاييكراوون و سزايان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
داواكارى گشتيى داوايكردبوو، هه‌ريه‌ك له ده‌ستگيركراوه‌كان به 13 ساڵ زيندانى سزا بدرێت.
كه‌ناڵه ته‌له‌ڤزيۆنييه‌كه، سه‌ر به چه‌په توندڕه‌وه‌كانى نه‌يارى سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغانه.
ئه‌و كه‌ناڵه به‌رده‌وام ره‌خنه‌ى له ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا و سه‌پاندنى بڕيارى بارى له‌ناكاوى گرتووه، كه له ته‌مموزى 2016ه‌وه حكومه‌تى توركيا سه‌پاندوويه‌تى به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌دا.
ئ.ر