نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له بريتانيا: جگه له سه‌ربه‌خۆيى بژارى ديكه‌مان نييه
K24 – هه‌ولێر:
نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له بريتانيا كاروان جه‌مال تاهير، له ميانى پانێلى له‌نده‌ن بۆ سه‌ربه‌خۆيى و پشتيوانى ريفراندۆمى كوردستان رايگه‌ياند، گه‌لى كوردستان له عێراقدا هيچ بژارێكى ديكه‌ى له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه‌ته‌وه جگه له جيابوونه‌وه و سه‌ربه‌خۆيى.
كاروان جه‌مال تاهير گوتيشى: پرۆسه‌ى ديموكراتيزه كردنى عێراق له 2003ه‌وه تا ئێستا شكستيهێناوه و عێراق روويكردووه‌ته حوكمى تائيفيانه و ئيدى بوار بۆ مانه‌وه‌مان نه‌ماوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتى: عێراق هه‌ر له سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنييه‌وه تا ئێستا هه‌رگيز وڵاتێكى يه‌كگرتوو نه‌بووه و جێگه‌يه‌ك نه‌بووه بۆ پێكه‌وه ژيانى ئاشتيانه و هه‌ميشه ئێمه‌يان په‌راوێز خستووه.
روونيشيكرده‌وه، تاوانى كيميايبارانى هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال و سه‌رجه‌م تاوانه‌كانى رژێمى به‌عس ئه‌نجامى سياسه‌تى به زۆر لكاندنى كوردستان بوو به عێراق و درووستكردنى ئه‌و ده‌وڵه‌ته بوو.
كاروان جه‌مال تاهير باسى ئه‌و نه‌هامه‌تيانه‌شى كرد، كه رووبه‌ڕووى كورد بوونه‌ته‌وه له ده‌يان ساڵى رابردوودا و گوتيشى: سه‌ره‌ڕاى هه‌موو تاوانه‌كان له دژمان ئێمه ماينه‌وه چونكه ئێمه گه‌لێكى خۆڕاگرين و جوگرافيا و سرووشته‌كه‌مان هۆكار بوون بۆ مانه‌وه‌مان.
ئه‌مڕۆ كوردستان 24 به هاوكارى رۆژنامه‌ى ده‌يلى ته‌له‌گراف و سه‌نته‌رى پێشخستنى كورد له له‌نده‌ن له باره‌ى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان و ريفراندۆمه‌وه پانێلێكى له په‌رله‌مانى به‌ريتانيا ساز كرد.
هه‌روه‌ها هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا و له ميانى چالاكييه‌كان بۆ پشتيوانى له سه‌ربه‌خۆيى كوردستان و ئه‌نجامدانى راپرسى بڕياره له هه‌فته‌ى داهاتوو رۆژنامه‌ى ده‌يلى ته‌له‌گرافى بريتانيى پاشكۆيه‌كى تايبه‌ت به سه‌ربه‌خۆيى كوردستان بڵاو بكاته‌وه.
ئامانجى پانێله‌كه خستنه‌ڕووى پرسى سه‌ربه‌خۆيى كوردستانه له ناوه‌نده ره‌سمييه‌كانى بريتانيا.
يه‌كه‌م: نه‌ديم زه‌هاوى ئه‌ندامى په‌رله‌مان له پارتى پارێزگاران.
دووه‌م: جاك لۆپرێستى، له پارتى پارێزگارانى بريتانيا.
سێيه‌م: كاروان جه‌مال تاهير نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له بريتانيا.
چواره‌م: نوره‌دين سه‌عيد وه‌يسى به‌ڕێوبه‌رى گشتى دامه‌زراوه‌ى كوردستان 24 بۆ راگه‌ياندن و توێژينه‌وه.
پانێله‌كه له لايه‌ن گارى كێنت، به‌رپرسى گرووپى په‌رله‌مانتارانى دۆستى كورده له په‌رله‌مانى بريتانيا.
پێشتريش له ته‌مموزى ئه‌مساڵدا كوردستان 24، له كۆنگرێسى ئه‌مريكا چالاكييه‌كى هاوشێوه‌ى ئه‌نجامدا و ژماره‌يه‌كى به‌رچاو له كه‌سايه‌تى و سياسه‌تمه‌داران و كۆنگرێسمانه‌كانى ئه‌مريكا به‌شدارييان تێدا كرد.
كوردستان 24 به شێوه‌يه‌كى به‌رده‌وام رووماڵى چالاكييه‌كانى تايبه‌ت به پرسى ريفراندۆم و سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ده‌كات و هاوكات بۆ هه‌مان مه‌به‌ستيش چه‌ندين چالاكى جۆراو جۆر ئه‌نجام ده‌دات.