عێراق: بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت پەكی نەكەوتووە

"کۆرۆناش کاریگەری نەکردووەتە سەر ئاستی بەرهەمهێنان"

K24 - ھەولێر

سامر غەزبان، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، پڕۆسەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان بەردەوامە.

هاوکات وەزیری نەوت ئاماژەی بەوەدا، وەزارەتی خاوەنی یەدەگێکی گەورەیە لە سەرجەم بەرهەمە جیاوازەکانی نەوت و بەردەوامن لە دابینکردنی سووتەمەنی بۆ وێستەگەکانی کارەبای عێراق.

غەزبان، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پڕۆسەکانی بەرهەمهێنانی نەوت لە سەرجەم ناوچەکانی وڵات لە کێڵگە نەوتییەکان بەردەوامە، و سەرەڕای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناش کاریگەری نەکردووەتە سەر ئاستی بەرهەمهێنان.

هەروەها غەزبان دەڵێت، پڕۆسەی هەناردەکردنی نەوت بە گوێرەی نرخەکان بۆ بازاڕەکانی جیان بەردەوامە.