ئه‌ڵمانیا به مه‌رج به‌شداری له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق و سووریادا ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
ئه‌نگێلا مێركڵ، راویژكاری ئه‌ڵمانیا دووپاتیكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی به‌شداری له ئاوه‌دانكردنه‌وه و بونیاتنانه‌وه‌ی عێراق و سووریادا ناكات، ئه‌گه‌ر كیشه سیاسی و ئه‌منییه‌كان له‌و دوو وڵاته چاره‌سه‌ر نه‌كرێن و سه‌قامگیری به‌رقه‌رار نه‌بێت.
ئه‌م قسانه‌ی مێركڵ له وه‌ڵامی پرسیارێك له‌باره‌ی رۆڵی ئه‌ڵمانیا له بونیادنانه‌وه‌ی عێراق و سووریادا هاتوون، كه له‌میانه‌ی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ قوتابیانی زانكۆی ئه‌ڵمانی - ئوردنی ئاراسته‌ی كرا‌و و گوتی، "له‌م قۆناغه‌دا هه‌موو هه‌وڵه‌كانی ئه‌ڵمانیا ته‌نیا بۆ یارمه‌تیدان و پێشكه‌شكردنی هاوكاری مرۆییه به ئاواره و په‌نابه‌ران، ئه‌ڵمانیا به‌شداری له پرۆسه‌ی دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق و سووریادا ناكات، ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رێكی سیاسی ریشه‌یی بۆ ئاڵۆزی و قه‌یرانه سیاسی و ئه‌منییه‌كانی ئه‌و دوو وڵاته نه‌دۆزرێته‌وه و سه‌قامگیرییان بۆ نه‌گه‌ڕێته‌وه".
سه‌باره‌ت به قه‌یرانی سووریا، مێركڵ دووپاتیكرده‌وه، هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی دیاره و ئه‌وان هه‌میشه جه‌خت له‌سه‌ر چاره‌سه‌رێك ده‌كه‌ن كه جێگای ره‌زامه‌ندی گه‌ل و پێكهاته جیاوازه‌كانی ئه‌و وڵاته بێت و گوتیشی، "پێویسته ده‌ستووری سووریا دووباره دابڕێژرێته‌وه، بۆئه‌وه‌ی ژیانی سیاسیش سه‌رله‌نوی به‌شێوه‌یه‌ك بونیات بنرێته‌وه، كه مافی ته‌واوی پێكهاته‌كانی گه‌لی سووریا له‌به‌رچاو بگرێت".
راویژكاری ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "وڵاته‌كه‌م له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و ته‌واوی وڵاته كاریگه‌ره‌كان له سووریا به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆئه‌وه‌ی بگه‌نه چاره‌سه‌رێكی سیاسی گونجاو، كه گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره و په‌نابه‌رانی سووریا بۆ وڵاته‌كه‌یان له‌خۆ بگرێت و پارێزگاری له مافه‌كانیان بكرێت".
H.B