بهبێ زیادكردنی پشكی ههرێم خوێندنهوهی دووهم بۆ پرۆژه یاسای بودجهی عێراق كرا
K24- ههولێر:
خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسایی بودجەی ساڵی 2018 لە پەرلەمانی عێراق تەواوبوو بەبێ ئەوەی پشکی هەرێمی کوردستان لەو پڕۆژەیەدا زیاد بکرێت، و داواکانی کوردیش جێ بەجێ نەکران.
هاوكات لهو پرۆژه یاسایهدا ناوی و پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەپارێزگاکانی باکوری عێراق هاتوون ناوی هەرێمی کوردستانیش نەهاتووە.
ئێستا كورد تەنها مۆڵەتی یەک هەفتە لە پێشه، بۆ ئهوهی لەگەڵ فراکسیۆنەکانی نێو پەرلەمان بگاتە ڕێکەوتن، ئەگەر نا سەرۆکایەتی پەرلەمان بڕیاری داوە پڕۆژە یاساکە بخاتە دەنگدانەوە و هەفتەی داهاتوو پەسەندی بکات.
لهمبارهیهوه ئەشواق جاف پەرلەمانتاری کورد باس لە بوونی ڕێکكەوتنێکی نێوان کورد و سوننە دەکات، بهگوێرهی ئهو رێككهوتنه، سوننەکان بەڵێنیان بە کورد داوە دەنگ به خوێندنەوەی دووەمی پڕۆژە یاسایی بودجە نەدەن، بۆیە پەرلەمانتارە کوردەکان بەشداری دانیشتنەکەیان کرد، بۆئهوهی لە خوێندنەوەی دووەمی پڕۆژە یاساكهدا، تێبینیەکانی خۆیان بەسەرۆکایەتی پەرلەمان بدهن.
ئهگهر ئهو ههوڵهش سهرنهگرێت، ئهوا کورد هیچ ڕێگەیەکی دیکەی لەبەردەمدا نەماوە، ئێستا تەنها کارتێک کە بەدەستێەوە ماوه، پەنا بردنە بۆ دادگای فیدراڵی.
بهڵام كورد چانسێكی دیكهی ههیه، ئهویش ئهوهیه، لەنێو شیعەکانیشدا کەم نین ئەو دەنگانەی کە دژی تێپەڕاندنی پڕۆژە یاسایی بودجەن، کازم سەیادی پەرلەمانتاری شیعە كه دهنگێكی گهورهی هەیە دەڵێت؛ هەرکەسێک دەنگ بەم پڕۆژە یاساییە بدات ناپاكه.