سیاسییه‌كی سوننه‌: به‌غدا ده‌یه‌وێت كوردستانیش وه‌ك میلیشیا شیعه‌كان مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ سوننه‌كان بكه‌ن

ناجح میزان: باسكردنی یه‌كپارچه‌یی عێراق بیانووه‌
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

سەرەرای ئەوەی كە عێراق بە ھۆی كۆمەڵێك بریاری دژی كوردستان وباسكردنی ئەوی گەر كوردستان پاشگەز نەبێتەوە لە ئەنجامەكانی ریفراندۆم ئەوا شیرازەی كۆمەلایەتی نێوان نەتەوەكان تێكدەچێت، له‌وباره‌یه‌وه‌  د.ناجح میزان، كه‌سایه‌تی سیاسی سه‌ربه‌خۆی عەرەبی سوننەی عێراق به‌ كوردستان 24 راگه‌یاند: "باسكردنی یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ بیانووه‌و دژایه‌تیكردنی كوردستانیش به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه‌ چونكه‌ باوه‌شیان بۆ عه‌ره‌بی سوننه‌ كرده‌وه‌، ئه‌گه‌ر كوردستانیش وه‌ك میلیشیكانی شیعه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ سوننه‌كاندا بكردایه‌، ئه‌وكاته‌ به‌و شێوه‌یه‌ نه‌ده‌بوون.

‌ هاووڵاتیانی عه‌ره‌ب له‌ كوردستانیش ده‌ڵێن: "بڕیاره‌كانی حكومه‌تی عێراقی بۆ درووستكردنی ئاڵۆزییه‌ له‌ نێوان نته‌وه‌كاندا و ده‌یانه‌وێت پێكه‌وه‌ ژیان تێكبده‌ن.