مۆرینهۆ: من ریال مه‌دریدم فێركرد چۆن كۆتایی به سه‌رده‌می بارسێلۆنا بێنێت
خۆزێ مۆرینۆ راهێنه‌ری پورتوگالی له لێدوانێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه شكۆی بارسێلۆنا له سه‌رده‌می ئه‌و رووخا، ده‌شڵێت: من ریال مه‌دریدم فێركرد چۆن كۆتایی به سه‌رده‌می بارسێلۆنا بێنێت.
مۆرینهۆ كه پێشتر له نێوان ساڵانی 2010 تا 2013 راهێنه‌ری ریال مه‌درید بووه، له‌م ماوه‌یه‌دا نازناوی لالیگای له وه‌رزی 2011 ـ 2012 برده‌وه، جامی شای ئیسپانیا له 2010 ـ 2011 به‌ده‌ستهێنا، جامی سووپه‌ری ئیسپانیای له 2012 برده‌وه.
خۆزێ مۆرینهۆ له میانه‌ی به‌شداریكردنی له شیكردنه‌وه‌ی كه‌ناڵی (بین سپۆرت) ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كاتێك گه‌یشتۆته مه‌درید شێوازی شكستهێنان به بارسێلۆنا شاره‌زا نه‌بووه، پاشان كۆدی سه‌ركه‌وتنی له دژی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه دۆزیوه‌ته‌وه.
مۆرینهۆ گوتیشی: كاتێك ئێمه گه‌یشتنینه فایناڵی جامی شای ئیسپانیا له وه‌رزی 2010 ـ 2011 و له یاریی كۆتایی شكستمان به بارسێلۆنا هێنا، پاشان له وه‌رزی 2011 ـ 2012 توانیمان 100 خاڵ كۆبكه‌یته‌وه نازناوی لالیگا به‌ده‌ستبهێنین، ئه‌وه‌ی ئێمه ئه‌وكات كردمان 25 ساڵ بوو ریال مه‌درید ئه‌م كاره‌ی نه‌كردبوو.
مۆرینهۆ ده‌شڵێت: كاتێك من نازناوی لالیگام بۆ ریال مه‌درید برده‌وه، ریال مه‌درید له ماوه‌ی 10 ساڵ دووجار ئه‌م نازناوه‌ی به‌ده‌ستهێنا بوو، ماوه‌یه‌كی زۆربوو له نازناوه‌كه دووربوو، به‌ڵام ئێمه كۆتاییمان به قورخكاری بارسێلۆنا هێنا و چۆنێتی بردنه‌وه‌مان له بارسێلۆنا فێری ریال مه‌درید كرد.