یاساى لێبوردنى گشتى په‌سندكرا
K24 – هه‌ولێر:
له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان، كه نزیكه‌ی 10 كاتژمێری خایاند و تایبه‌ت بوو گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرۆژه یاسایی لێبوردنی گشتی، ئه‌م پڕۆژه یاساییه به زۆرینه‌ی ده‌نگ و به ده‌نگی 62په‌رله‌مانتار په‌سندكرا.
یاسا په‌سندكراوه‌كه زۆربه‌ى ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى كه له مادده‌ى هه‌شتی پڕۆژه یاساكه‌دا هاتبوون تیرۆر و ئه‌و تاوانانه‌ی كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئاسایشی گشتى هه‌یه و ئه‌وانه‌ی به كوشتنی ژنان سزادراون، نایانگرێته‌وه.
له‌و باره‌يه‌وه سايتى په‌رله‌مانى كوردستان له راگه‌يه‌ندراوێكدا ورده‌كارى دانيشتنى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مانى خستووه‌ته‌ڕوو. كه ده‌قه‌كه‌ى به‌م شێوه‌يه‌يه:
كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، 17/12/2017، په‌رله‌مانی كوردستان، به‌سه‌رۆكایه‌تیی دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكى، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و خاتوو بێگه‌رد دڵشاد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان و ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێم، دانیشتنی ژماره (3)ی ئاساییی خولى پاییزه، ساڵى پێنجه‌م له خولى چواره‌مى هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجامدا.
سه‌ره‌تا سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی خوێنده‌وه كه له حه‌فت خاڵ پێكهاتبوو، خاڵی یه‌كه‌می تایبه‌تبوو به خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌می پێنج پڕِۆژه یاسا و بڕیار كه پێكهاتبوون له پڕۆژه یاسای به‌پشووى فه‌رمى نه‌كردنى رۆژى (6/1) كه ده‌كاته رۆژى دامه‌زراندنى سوپاى عیراق و پڕۆژه بڕیارى رۆژانى بۆنه فه‌رمییه‌كانى نه‌ته‌وه‌یی توركمان و بڕیارى دروستكردنى كارتى ئه‌لیكترۆنى بۆ مووچه‌خۆرانى هه‌رێم و بڕیارى پاكسازى له لیستى مووچه‌خۆران، له‌گه‌ڵ بڕیارى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌و موڵك و سامانانه‌ى به‌ناڕه‌وا به‌ده‌ستهاتوون.
خاڵی دووه‌م تا پێنجه‌می به‌رنامه‌ی كاریش تایبه‌تبوو به جێگرتنه‌وه‌ى و سوێندخواردنى (ئارى عه‌بدوله‌تیف) له شوێنى ئه‌ندامى خوالێخۆشبوو (د.شوان قه‌ڵادزه‌یی) و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى (باپیر كامه‌لا) له‌ئه‌ندامییه‌تیى په‌رله‌مانى كوردستان و زیادكردنى مسته‌فا ئه‌حمه‌د بۆ لیژنه‌ى ئاسه‌وار و خزمه‌تگوزارییه‌كانى شاره‌وانى و گواستنه‌وه و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار، له‌گه‌ڵ بڕگه‌ی هه‌ڵبژارنى ئه‌ندامانى لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان تایبه‌ت به لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونى راستییه‌كان بۆ رووداوه‌كانى دووزخورماتوو.
خاڵی شه‌شه‌میش بریتی بوو له گفتوگۆكردنى پڕۆژه یاساى رێكخستن و چاندن و گواستنه‌وه‌ى ئه‌ندامه‌كانى جه‌سته‌ى مرۆڤ، دواخاڵى به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنه‌كه‌ش گفتوگۆكردنه له‌سه‌ر پڕۆژه یاساى لێبووردنى گشتى له‌هه‌رێمى كوردستان.
به‌ر له‌خستنه‌ڕووی به‌رنامه‌ی كار، له‌سه‌ر پێشنیازی په‌رله‌مانتاران، هه‌ردوو خاڵی حه‌وته‌م و شه‌شه‌م به‌زۆرینه‌ی ده‌نگى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان جێگۆڕكێیان پێكرا. دواتر جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌خێرهاتنی وه‌زیرانی ناوخۆ و وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌زیری دادی حكومه‌تی هه‌رێم به‌وه‌كاله‌ت و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤى كرد كه له دانیشتنه‌كه‌دا ئاماده‌بوون.
پاشان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاروباری یاسایی په‌رله‌مانه‌وه خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ هه‌ر پێنج پڕۆژه یاسا و بڕیاره‌كانى به‌پشووى فه‌رمى نه‌كردنى رۆژى (6/1) كه ده‌كاته رۆژى دامه‌زراندنى سوپاى عیراق و پڕۆژه بڕیارى رۆژانى بۆنه فه‌رمییه‌كانى نه‌ته‌وه‌یی توركمان و بڕیارى دروستكردنى كارتى ئه‌لیكترۆنى بۆ مووچه‌خۆرانى هه‌رێم و بڕیارى پاكسازى له لیستى مووچه‌خۆران له‌گه‌ڵ بڕیارى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌و موڵك و سامانانه‌ى به‌ناڕه‌وا به‌ده‌ستهاتوون كرا و له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانیش سه‌رجه‌م پڕۆژه یاسا و بریاره‌كانى به‌جیا ئاراسته‌ی لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی و لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان و په‌رله‌مانتاران كران بۆ ته‌واوكردنی رێككاره یاساییه‌كانیان.
هه‌ر له‌دانیشتنه‌كه‌دا، ئارى عه‌بدوله‌تیف له‌شوێنى ئه‌ندامى خوالێخۆشبوو د.شوان قه‌ڵادزه‌یی سوێندى یاسایی خوارد و بووه ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان.
خاڵی سێیه‌میش كه تایبه‌تبوو به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى باپیر كامه‌لا له‌ئه‌ندامییه‌تیى په‌رله‌مانى كوردستان، به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ ره‌تكرایه‌وه‌و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی قبوڵنه‌كرا.
خاڵی چواره‌میش كه‌تایبه‌تبوو به زیادكردنى په‌رله‌مانتار مسته‌فا ئه‌حمه‌د بۆ لیژنه‌ى ئاسه‌وار و خزمه‌تگوزارییه‌كانى شاره‌وانى و گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار، به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا.
په‌سندكردنی خاڵی پێنجه‌میش به‌كۆی ده‌نگى په‌رله‌مانتاران بوو، كه تایبه‌تبوو به هه‌ڵبژارنى ئه‌ندامانى لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان تایبه‌ت به لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوونى راستییه‌كان بۆ رووداوه‌كانى دووزخوورماتوو.
خاڵی شه‌شه‌م كه تایبه‌تبوو به گفتوگۆكردنی پڕۆژه یاساى لێبووردنى گشتى له‌هه‌رێمى كوردستان، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان پێشنیازی كرد گفتوگۆكردنی ئه‌و خاڵه به‌شێوه‌یه‌كی داخراو بێت و ئه‌و پێشنیازه‌ش به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ (62 ده‌نگ به‌رامبه‌ر 17 ده‌نگ) په‌سندكراو دانیشتنه‌كه بووه داخراو.
دوای گفتوگۆیه‌كی چڕوپڕى سه‌رجه‌م مادده و بڕگه‌كانى پڕۆژه یاساكه و خستنه‌ڕووی سه‌رنج و تێبنی و پێشنیازی ئه‌ندامانى په‌رله‌مان و وه‌زیرانى ئاماده‌بووى دانیشتنه‌كه و سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاروباری یاسایی په‌رله‌مانه‌وه و خستنه ده‌نگدانیان و په‌سندكردنیان، كۆی پڕۆژه یاساكه خرایه ده‌نگدانه‌وه و به كۆى ده‌نگى ئه‌ندامانی ئاماده‌بوو په‌سندكرا.
یاسا په‌سندكراوه‌كه زۆربه‌ى ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى كه له مادده‌ى هه‌شتی پڕۆژه یاساكه‌دا هاتبوون له به‌ده‌ركراوه‌كان ناگرێته‌وه له‌وانه تیرۆر و ئه‌و تاوانانه‌ی كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئاسایشی گشتى هه‌یه و ئه‌وانه‌ی به كوشتنی ژنان سزادراون.
ئه‌و سزادراوانه‌شی كه بڕیاری له سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچووه سزاكه‌یان كرا به 15 ساڵ زیندانی.