ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی كوردستان بەرز دەبێتەوە
K24 - ھەولێر
له‌دوای سه‌قامگیربوونه‌وه‌ی ره‌وشی سیاسی هه‌رێمی كوردستان، جارێكی دیكه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی كوردستان به‌رزبووەته‌وه و به‌و شێوەیەش ئێستا ئاستی به‌رهه‌می رۆژانه گه‌یشتووەته 450 هەزار بەرمیل نەوت و به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی شیكاریش، به پشت به‌ستن به نه‌وتی كه‌ركووك، به‌رهه‌می رۆژانه‌ی نه‌وتی كوردستان ده‌گاته یەك ملیۆن به‌رمیل.
له‌دوای سه‌قامگیربوونه‌وه‌ی سیاسی ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان، جارێكی دیكه کەرتی نەوتی هەرێمی کوردستان بووژاندنه‌وه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ، ئەمەش تەنیا ساڵێك دوای دابەزینی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی كوردستان بە نزیکەی نیوە.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی شیكاری ماڵپه‌ڕی ئینگلیزی عێراق ئۆیه‌ڵ ریپۆرت، به‌رهه‌می رۆژانه‌ی نه‌وتی كوردستان به‌رزبووەته‌وه و ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌ی هەناردەی نەوت لەرێگەی بۆریی كۆمپانیای رووسنەفتی رووسییەوە گەیشتووەتە یەک ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا.
ئه‌و ماڵپه‌ڕه ئاشكرای كردووه، ئێستا ئاستی بەرهەمهێنانی رۆژانه‌ی نەوتی کوردستان دیسان گەیشتووەتەوە 450 هەزار بەرمیل لەکاتێکدا لە مانگی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردوو ئاستی بەرهەمهێنان بەهۆی داگیركردنی كه‌ركووك له‌لان حه‌شدی شه‌عبییه‌وه و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركووك، به‌رهه‌می رۆژانه‌ی بۆ کەمتر لە 350 هەزار بەرمیل نەوت.
بە گوێرەی راپۆرتەکە ئاستی بەرهەمهێنانی نه‌وت رەنگە له‌ماوه‌ی داهاتوودا بەرزتریش ببێتەوە، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بەردەوامی کۆمپانیاکان قەرەبووو دەکاتەوە و ئەمەش وادەکات کۆمپانیاکان سەرمایەکی زیاتر لە پێشخستنی کێڵگەکان خەرج بکەن و به‌و هه‌نگاوه ئاستی بەرهەمهێنانی نه‌وت بەرز بکەنەوە و هەم کێڵگەی نوێش بە گەڕ بخەن.
هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه ئاماژەی بەوەكردووە، بە گوێرەی پێشبینییه‌كانی پسپۆرانی بواری نه‌وت چاوه‌ڕێ ده‌كرێت تا کۆتایی ئەمساڵ ئاستی بەرهەمهێنانی نه‌وتی هەرێمی کوردستان بگاتە زیاتر لە نیو ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا.
ھ،م